پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان لە خانەوادە و کەسوکاری شەهیدانی تەقینەوە تیرۆرستییەکانی ئەمشەوی #کەرکووک# دەکەین و لەم کاتە سەخت و بەئازارەدا هاوسۆز و هاوخەمیانین. هیوای سەلامەتی و زووچاکبوونەوە بۆ برینداران و بەرکەوتووان دەخوازین. هەموو دامەزراوە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە و ئامادەی پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکن.
لە کاتێکدا بە توندی سەرکۆنەی ئەم تاوانکارییە ترسنۆکانە دەکەین، داواکارین لایەنە پەیوەندارەکان تیرۆرستان بدۆزنەوە و بە سزای یاساییان بگەیەنن.
بەردەوامی و فراوانبوونی کارە تیرۆرستییەکان لە ناوچەکانی کەرکووک و دەوروبەری، ئاماژەی ترسناکی کارابوونەی تیرۆر و هەوڵی ئاڵۆزکردنی دۆخی ئه و ناوچانەن، ڕووبەڕووبوونەوەی ئه و هەوڵە تیرۆرستییانە پێویستی بە هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتری لایەنە پەیوەندارەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، هەردوولا دەبێ بە جددی کاری لەسەر بکەن.
دڵمان لای کەسوکاری شەهیدان و قوربانییانە و خوای مەزن سەبووری و دڵنەوایییان بداتەوە.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان
#30-05-2019#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,534 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!