ناوی کتێب : فەلسەفەی گەشەپێدان: دیدێکی ئیسلامییانە
ناوی نوسەر/وەرگێر: د. ئیبراهیم ئەحمەد عومەر / بەختیار ێدیق ڕەحیم
زنجیرە :15
ئەم کتێبە کە لەبەر دەستتایە، سەرەتایەکی پێویست و دەستپێکێکی سەرەکییە بۆ بابەتی گەشەپێدان لە گشت زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا لە دیدێکی ئیسلامییانەوە، لە بەر ئەوەی ناکۆکیی نێوان پەیڕەوی ئیسلام و پەیڕەوی دانراوی سەردەم تەنها جیاوازی لە ڕووخسار و ئامرازەکان نییە، بەڵکوو لە بنەڕەتدا جیاوازییە لە سەرچاوە و دەستپێک و ئامانجدا، ڕاستر بڵێین ناکۆکییە لە خودی فەلسەفەی زانست و بنەماکانی و ئامانجەکان و بیردۆزەکانی. ئەم نامیلکەیە لەگەڵ بچووکیدا، کۆمەڵێک بیرۆکەی گرنگ دەخاتە ڕوو. لە بەشی یەکەمیدا باس لە فەلسەفەی گەشەپێدان دەکات بە دیدیکی ئیسلامییانەی ڕەسەن و بنەماکانی دەخاتە ڕوو و ناساندنی بۆ دەکات، لە بەشی دووەمدا کار لەسەر شکاندنی گەمارۆی هزری دەکات لە بوارە بنەمادۆزییەکان و فەلسەفە، لە بەشی سێیەمدا باس لە بنەما ئیسلامییەکان دەکات و هەردوو سەرچاوەی قورئان و فەرموودە دەکاتە سەرمەشقی هەڵێنجان لە بوارەکانی کەشەسەندنی مرۆییدا، لە بەشی چوارەم و کۆتاییدا کار لەسەر زانستە ئیسلامییەکان دەکات بۆ بنەمادۆزی لەم بوارەدا.
بڵاوکار: سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوە & پەیمانگای جیهانی فیکری ئیسلامی [1]
Not: Bu kitabın PDF dosyası mevcut değildir, lütfen Kurdipedia'ya bu dosyayı edinmesi için yardım edin! Kitap Gönderin Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,133 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!