ناوی کتێب : گرفتی دیکتاتۆریەت و گەندەڵی لە هزر و مێژووی سیاسی ئیسلامیدا
ناوی نوسەر/ وەرگێر: د. عەبدولحەمید ئەبو سولەیمان / تۆفیق کەریم
زنجیرە : 11
ژمارەی لاپەرە : 48
ساڵی چاپ : 2010
لەم نووسینەدا نووسەر کۆمەڵێک مەسەلەی گرنگ و نوێی ورووژاندووە, کە کەمتر زانایانی ئیسلامی لەسەریان وەستاون. بە دیدێکی ڕەخنەگرانەوە ئاوڕ لە مێژووی ئیسلامی دەداتەوە، بۆچوونێکی داهێنراوانەشی هەیە بۆ ئایندەی میللەتی ئیسلامی. سەبارەت بە حاڵی دواکەوتوویی جیهانی ئیسلامی و چۆنێتیی قوتاربوون لێی، ڕێچکەیەکی تازە پێشنیاز دەکات. هەروەها لەسەر دەسەڵاتی میللەت و گەڕانەوەی زاڵبوونی ویستی گەل بەسەر حکومەت و دەسەڵاتی ڕاپەڕاندندا، هەڵێنجانی تایبەتی کردووە.
سەبارەت بە حاڵی دواکەوتوویی جیهانی ئیسلامی و چۆنێتیی قوتاربوون لێی، ڕێچکەیەکی تازە پێشنیاز دەکات. هەروەها لەسەر دەسەڵاتی میللەت وگەڕانەوەی زاڵبوونی ویستی گەل بەسەر حکومەت و دەسەڵاتی ڕاپەڕاندندا، هەڵێنجانی تایبەتی کردووە. تەنانەت لەسەر ئەو تەمەنەی کە بۆ تاکی کۆمەڵگە باشە تیایدا بەشداریی هەڵبژاردن بکات، مامۆستا قسەی جیاواز و بەجێی خۆی هەیە، هەروەها باسێکی گرنگیشی ورووژاندووە سەبارەت بە زەروورەتی جیاکردنەوەی ڕۆڵ و بوارەکان وخۆبەراوردکردن بە پێغەمبەری ئیسلام.
بڵاوکار: سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوە & پەیمانگای جیهانی فیکری ئیسلامی [1]
Kitabı okuyun: گرفتی دیکتاتۆریەت و گەندەڵی لە هزر و مێژووی سیاسی ئیسلامیدا
Toplam indirme:
335 kez
Tüm yazar, çevirmen ve yayıncılardan, kitaplarınız sizin izninizle indirilmediyse, bizimle iletişime geçmenizi rica ediyoruz.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,035 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!