ساڵی 1941 لە شاری #کەرکووک# لە خێزانێکی هونەری لەدایکبووە و هەر لە تەمەنی لاوێتییەوە لە سەرەتای ساڵانی 60ەکان ڕووی لەتەکییەی تاڵەبانی کردووە. سەرەتاکانی مەقام هەر لەوێ فێربووە و دواتر بۆ هونەری مەقام زۆر شوێنی کوردستان و ئێراق گەڕاوە.
مێقداد محەمەد عومەر نەک هەر لە کەرکووک و کوردستان بەڵکوو لە تەواوی ئێراق و لای مەقامبێژان وەک مامۆستایەکی ئەکادیمی مقام چاوی لێدەکرا. ماوەی 20 ساڵ لە شاری بەغدا ژیاوە و ئاشنایەتیی لەگەڵ زۆربەی مەقامبێژە عەرەبەکانی ئێراق دا هەبووە، هەروەها یەکێک لە دامەزرێنەرانی بیت مقام لقی کەرکووک -ناوەندی #عەلی مەردان# بوو لە کەرکووک.
مامۆستا مێقداد شارەزاییەکی باشی لە تەواوی مەقەماکانی کوردی، عەرەبی و تورکمانی دا هەبوو. لە بواری مەقام دا هونەرمەندانی کەرکووک بەبێ جیاوازی لەنێوان نەتەوەکان زۆرەبەیان سوودیان لە تواناکانی مامۆستا مێقداد وەرگرتووە و لەلای مامۆستا مێقداد وانەی مەقام فێربوون. بە درێژایی تەمەنی دەیان هونەر مەند و مەقامبێژی پەروردە کردبوو.[1]
ڕۆژی #19-08-2019# کۆچی دوایی کرد.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 93,320 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!