10-10-2019 هەردوو وڵاتی نەرویج و فینلاند لە باکووری ئەورووپا بڕیاری هەڵپەساردنی فرۆشتنی چەکیان بە تورکیا دا، ئەمەش بە هۆی بە ناڕەوا زانینی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.
ئێوارەی 2019-10-10 حکوومەتی ئۆسڵۆ وەکو هەڵوێستێک لە دژی ئەم هێرشەی چوارشەممە 2019-10-09 سوپای تورکیا دەستی پێکرد بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ناردنی چەکی بۆ تورکیا هەڵپەسارد.
بەیانیی 2019-10-10 ئانتی ڕێین سەرۆکی حکوومەتی فینلاند ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی چیتر چەک بە تورکیا نافرۆشێت، بە هۆی ئەم شەڕەی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردووە.
ڕێین هێرشی تورکیای بۆ سەر سووریا سەرکۆنە کرد و ڕایگەیاند کە دەبێتە هۆی ئاڵۆزتربوونی دۆخی ناوچەکە.
لە چوارشەممەوە 2019-10-09 سوپای تورکیا هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و تا ئێستە دەیان هاووڵاتی کورد بوونەتە قوربانی.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,635 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!