وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم کردنەوەی هەفتەبازاڕ دەخاتە بەرنامەی کارەوە دوای ئەوەی بازاڕی پاییزەی #هەڵەبجە#ی بە گونجاو هەڵسەنگاندووە و هاوشێوەی ئەم بازاڕە لە پارێزگاکانی #هەولێر#، #سلێمانی#، #دهۆک# لە هەرێم دەکاتەوە بۆ ساغکردنەوەی زیاتر لە 2 ملیۆن تۆن بەرهەمی جوتیاران و پشتیوانیکردن لە بەرهەمی ناوخۆیی.
ڕۆژی 17-10-2019 لە پارێزگای هەڵەبجە پێشانگای (پاییزی هەڵەبجە) کرایەوە، (120) جوتیاری سنوورەکە دەیان جۆر بەرهەمی کشتوکاڵیی خۆماڵییان خستە ڕوو، کە هاوشێوەی هەفتەبازاڕە و لە لایەن هاووڵاتییانیشەوە پێشوازییەکی باشی لێ کرا و فرۆشیار و کڕیاریش ڕازی بوون.
نەجمەدین عومەر، بەڕێوەبەری بەشی باخداری لە کشتوکاڵی هەڵەبجە دەڵێت: ״پێشانگاکەی ئێمە 4 ساڵە بەردەوامە و لەم کاتەدا کە زۆرێک لە بەرهەمەکان بە تایبەت بەرهەمی باخداری پێگەیشتوون، ئەمساڵ 120 جوتیار بەشدار بوون، هەر یەکێکیان کابینەیەکی هەبووە بۆ خستنەڕووی بەرهەمەکانیان״.
بە گوێرەی ئه و ئامارەی دەستکەوتووە، له و 120 دووکانەدا زیاتر لە 50 جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی خۆماڵی هەبووە.
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=✔=KTML_Quote_Content==KTML_Green=لە 120 دووکان، زیاتر لە 50 جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی خۆماڵی هەبووە=KTML_End==KTML_Quote_End=
״بەرهەمی دووکانەکان خۆماڵی بوون و جوتیارەکە خۆی بەرهەمەکەی خستووەتە ڕوو، هاووڵاتیش لێی کڕیوە، ئەمە دۆزینەوەی بازاڕە بۆ بەرهەمی جوتیاران، هاووڵاتییانیش بە نرخێکی کەمتر لەبەر دەستیاندا بووە״، نەجمەدین عومەر وای وت.
دوای هەڵسەنگاندنی ورد، وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم بۆ هاندانی جوتیاران و پشتیوانی لە بەرهەمی خۆماڵی ״هەفتەبازاڕ״ دەخاتە بەرنامەی کارەوە تا لە سەرتاسەری هەرێم بکرێتەوە.
حسێن حەمەکەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم وتی: ״بازاڕی پاییزی هەڵەبجە، نموونەیەکە له و بازاڕانەی کە ئێمە کردوومانە بە ئەولەویەتی کارکردنمان و دەمانەوێت لە هەموو پارێزگا و شار و چارۆچکەکاندا بکرێتەوە و لە وەرزەکاندا هەبێت״.
״ئەم بازاڕە، بۆ هەموو وەرزەکان گونجاوە کە هەفتانە، دوو ڕۆژ یان سێ ڕۆژ بەردەوام بێت، بە پێی پلانەکانمان ساڵی داهاتوو ئەم بازاڕە لە هەموو پارێزگاکان و شارەکان دادەمەزرێت״، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت؛
بە پێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ، ساڵانە 1 ملیۆن تۆن سەوزەوات بەرهەمی ناوخۆیی هەرێمی کوردستانە، 80% پێویستیی ناوخۆیی پڕ دەکاتەوە، یەک ملیۆن تۆن گەنم بەرهەمی ساڵانەیە، 100 هەزار تۆنیش بەرهەمی ساڵانەی میوەیەکە 20%ی پێویستیی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ وتیشی: ״ئامانجی ئێمە دۆزینەوەی بازاڕە بۆ بەرهەمی ناوخۆیی و بۆ ئەوەی جوتیار ڕاستەوخۆ بەرهەمەکەی بە نرخێکی هەرزانتر لە عەلوەکانیش بفرۆشێت״.
״ساڵانە زیاتر لە 2 ملیۆن تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی بەرهەم دێت لە ناوخۆدا، جگە لەوەی کە بەشی پێویستیی ناوخۆ ناکات، بەڵام له و کاتانەی بەرهەمی خۆماڵی پێ دەگات، باج لەسەر هاوردەی هاوشێوەی ناوخۆ زیاد دەکەین، بۆیە بەرهەمی ناوخۆیی بازاڕی پێویستە״، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ وای وت.
لیژنەی کشتوکاڵیش لە پەرلەمانی کوردستان پلان و بەرنامەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ بە گرنگ ناو دەبات و، ئاماژە بەوە دەکەن کە پشتیوان و هاوکار دەبن بۆ کردنەوەی ئه و بازاڕانە کە دەبێتە بازاڕێکی میللی و هەموو جوتیارێکیش دەتوانێت له و بازاڕە بەرهەکەی بخاتە ڕوو.
یاسین خدر، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان وتی: ״هەفتەبازاڕی ناوخۆیی بە گرنگ دەزانین و لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵیش ئەم بابەتەمان تاووتوێ کردووە و پشتیوانین تا ساڵی داهاتوو، لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم بکرێنەوە״.
״دانانی باج و گومرگ لەسەر بەرهەمی هاوردە کاریگەریی باشی هەبووە، دەبێت حکومەتی هەرێم بە وردی کار لەسەر بابەتی باج بکات، هەرچەندە هەندێک بەرهەم هەن بە قاچاخ هاوردە دەکرێن״، پەرلەمانتارەکەی کوردستان وا دەڵێت.
نموونەی هەفتەبازاڕ بۆ بەرهەمی جوتیاران سوودی بۆ هاووڵاتییانیش هەیە و ئه و بەرهەمەی دەیکڕن لێی دڵنیان، هەنگاوەکەش جێگەی دڵخۆشی جوتیارانە.
عەدنان سۆفی، جوتیارێکی سنووری پارێزگای هەولێرە و خاوەنی 12 دۆنم زەوی کشتوکاڵییە، دەڵێت: ״پلانی هەفتەبازاڕ بۆ بەرهەمەکانمان کارێکی باشە، چونکە بەرهەمەکانی ئێمە ساڵانە بە فیڕۆ دەدرێت و لە بازاڕ ساغ ناکرێنەوە، لە عەلوەی هەولێر 9 کیلۆ کولەکەم داوە بە هەزار دینار، ئەوە کەی ساغکردنەوەیە״.
״زۆر جار فێڵ لە کڕیار دەکرێت و بەرهەمی هاوردەیان بە نرخی خۆماڵی پێ دەفرۆشن، لە کاتێکدا بەرهەمی خۆماڵیش بە کەمترین نرخ لە دەستی ئێمە دەردەهێنن، بۆیە به و هەنگاوە دڵخۆشین کە خۆمان بەرهەمی خۆمان بفرۆشین״.[1]
بەروبومی کشتوکاڵی لە ساڵێکدا
|
|
|
|