دوای ئاگاداربوونمان لە چەند هەواڵێکی ناڕاست و درووست کە لە چەند سایت و ڕۆژنامەیەک بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بەدواداچوون دەکات لەسەر کڕینی ڤێلایەک لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە چەند سایتێکی ئەمەریکی هەواڵەکە بڵاو کرابوەوە، ئێمە وەکو سەرۆکایەتی داواکاری گشتی پێتان ڕادەگەیەنین، کە دام و دەزگاکەمان بەهیچ شێوەیەک سکاڵا و بابەتی لەم جۆرەی بە دەست نەگەیشتووە و کارمان لەسەر نەکردووە و ئەم هەواڵانە دوورە لە ڕاستی و درووستی، ئێمەش وەکو سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ڕێککاری یاسایی دەگرینەبەر بەرامبەر بەم سایت و ڕۆژنامانەی کە ئەم جۆرە هەواڵانە بڵاو دەکەنەوە کە دەبێتە هۆی لەکەدار کردنی دەزگاکەمان.[1]
لەگەڵ ڕێزدا.
#18-11-2019#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,095 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!