=KTML_Bold=سامر غەزبان=KTML_End=، وەزیری نەوتی عێراق لە هەڤ پەیڤینێکی تایبەتیدا ڕایگەیاند هەڵوێستی من وەک وەزیری نەوت و بەرپرس لەم پرۆسەیە، ئەوەیە کە دەبێت حکومەتی هەرێم پابەندبێت بەپێدانی لانیکەم 250 هەزار بەرمیل نەوت بۆ کۆمپانیای سۆمۆ بۆ ئەوەی ئەویش دەست بکات بەفرۆشتنی لە بەندەری جەیهانی تورکی لە دەریای سپی ناوەڕاست و بەهەمان شێوە داهاتەکانی بەسڕەش لە فرۆشی نەوت دێتە نێو خەزێنەی حکومەت و دەکرێتە بودجە. ئەمە هەڵوێستی فەرمیی ئێمەیە و سازشمان لێی نەکردووە.
غەزبان لەبارەی ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێ گوتی ئەوەی گوێم لێبووە دەبێ بۆ بودجەی 2020 ئەم شتە جێبەجێبکرێت. ئەمڕۆش لەگەڵ کارمەندانی سۆمۆ کۆبوومەوە، فەرمانم پێکردن لەمەودوا لە ئامادەباشیدابن بۆ وەرگرتنی ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت. ئەمەش لەسەرەتای سەری ساڵی نوێوە دەبێت.
وەزیری نەوتی عێراق گوتی بەپێی زانیارییەکانم، سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شاندێک لە هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات کە لە ژمارەیەک وەزیر پێکدێن بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکانی بودجە. لای ئێمە گرنگە هەرێمی کوردستان پابەندی بڕیار و ڕاسپاردەکان بێت وەک هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
رۆژی شەممە 23-11-2019 شاندی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی نەوت و بودجە سەردانی بەغدا دەکات و =KTML_Bold=رێبوار تەها=KTML_End=، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حکومەتی ئیتحادی ئەو دڵنیاییەی داوەتە ئێمە کە جارێکی دیکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە نابڕدرێت.
پێش دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکانی 25-10-2019ی عێراق بڕیاربوو شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بابەتی بودجە و کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان #هەولێر# و بەغدا سەردانی بەغدا بکات و کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە حکومەت ڕەوانەکردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی 2020ی عێراقی بۆ پەرلەمان دواخست و سەردانی شاندی هەرێمی کوردستانیش بۆ بەغدا دواخرا.
پێشتر =KTML_Bold=فارس عیسا=KTML_End=، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕاگەیاندبوو: هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، کە پێکهاتووە لە وەزیری دارایی و ئابووری، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری هەرێم. منیش وەکو سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئامادە دەبم، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق کۆدەبینەوە.[1]