#جەلال تاڵەبانی# بە عەرەبەکانی گووت یەکێک لە خۆتان ئەکەینە دادوەر بۆ دەستنیشانکردنی سنووری #کوردستان#.
داود باغستانی بەرپرسی پێشوی دەزگای ئیسرائیل کورد و جولەکەیەکی بەڕەچەڵەک کورد کە ئێستا نیشتەجێی تورکیایە لە هەڤپەیڤینێدا لەگەڵ پێنوسەکاندا ڕایگەیاند لە ساڵی 2005دا تەواوی لایەنەکان بۆ دەنگدان لە مەڕ نوسینەوەی دەستوور و سەرکەوتنی پرۆسەکە کۆببوونەوە تاکەکێشەیەک کەمابۆوە سنوری کوردستان بوو باغستانی ووتی لەمیانەی ئەو گفتوگۆیەدا تاڵەبانی جارێکیترکە پێشتریش ئەنجامی دابوو سنوری کوردستانی وەک سەردەمی عوسمانییەکان و لەناو ولایەتی موسڵدا شیکردەوە بەڵام عەرەبەکان هیچیان بەم چارەسەرە ڕازی نەبوون کە مام جەلال ووتی. بۆیە ئەویش ووتی کێشە نییە دادوەرێک دەهێنین و با سنورەکە لە ڕووی یاساییەوە یەکلایی بکاتەوە عەرەبەکان هەموویان بە تەواوی بەم پێشنیارە تێک چوون و بوو بە مقۆمقۆ. پاشان ئیبراهیم جەعفەری ووتی بەڕێز مام جەلال ئێمە دەزانین تۆ دادوەرێک دەهێنیت کە خۆت دەیناسیت و لە بەرژەوەندیی کورد بڕیار دەدات مام جەلالیش یەکسەر و بەبێ وەستان وەڵامی دایەوە و ووتی نانا دڵنیابن دادوەرەکە لە خۆتان دەبێت باغستانی درێژەی بەقسەکانی داو ووتی ئەوان تێکڕا ووتیان چۆن یانی ڕازی دەبیت دادوەرەکە لەئێمە بێت مام جەلالیش ووتی بەڵێ بێگومان ڕازی دەبم وتیان چۆن و بەچی و بەکێ ڕازی دەبیت مام جەلالیش ووتی حوشترێک دەهێنین لەدەشتەکانی خوار موسڵدا بەرەڵای دەکەین لە هەر جێگایەک وەستا و نەڕۆیشت ئەوە بەسنوری کورستان دادەنێین ئێستا ڕازین ئەم دادوەرە کەلەخۆتانە سنورەکە دیاری بکات باغستانی ڕایگەیاند هەمووان سەریان داخست و هیچیان نەوت.[1]
Bu kaydın içeriğinden Kurdipedia sorumlu değildir, kayıt sahibi sorumludur. Arşiv amaçlı kaydettik.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,341 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!