=KTML_Bold=ساسان عەونی=KTML_End=، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژە بەوە دەکات، لەپێناو پارێزگاریکردن لە ژینگەی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی کارنامەی ئەم کابینەیەدا، بایەخێکی زۆر بە کارگەی ڕیسایکلین دەدەن، بەجۆرێک ئەو شوێنانەی کارگەی ڕیسایکلینیان نییە، لە ڕێگەی کۆمپانیای پێشکەوتووەوە کارگەی ڕیسایکلینیان بۆ دروستدەکەن.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستەڕوو، یەکێک لەو شتانەی خەریکە لەسەر ژینگەی کوردستان دەبێتە مەترسی، دروستنەبوونی پرۆژەکانی ڕیسایکلینی ستاندەرە و گوتی بۆیە ئەمەش یەکێکە لە بایەخە گرنگەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە دەیەوێت لەم کابینەیەدا کارگەی ڕیسایکلین لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان دروستبکرێت.
ساسان عەونی ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا کار بۆ ئەوە دەکەن پەرە بەو کارگە ڕیسایکلینانە بدەن کە لە کوردستاندا هەن، وەک کارگەکانی #دهۆک#، #ئاکرێ#، #سلێمانی# و #ئامێدی# کە لەژێر دروستکردندان و گوتیشی ئەو شوێنانەشی کارگەی ڕیسایکلینیان تێدا نییە، هەوڵدەدەین کۆمپانیای پێشکەوتوو بانگهێشت بکەین بۆ ئەوەی باشترین کارگەی ڕیسایکلین دروستبکەین.
لە کارگەی ڕیسایکلیندا خاشاک و پاشەڕۆ جۆراوجۆرەکان بە ڕێگەیەکی زانستی کە هیچ زیانێکی بۆ ژینگە نەبێت، چارەسەر دەکرێن.[1]