$سیاسەتی گۆشەگیری و ڕێگریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ وەکو هەڕەشەیەکی سیاسییە لە لایەن دەسەڵاتداریی فاشیزمی ئاکەپەوە$، بەکار دەهێنرێت. حکومەتی فاشی و ئەردۆغانی سەرۆکەکەی، کە بە شێوەیەکی پراماتیک دەجوڵێتەوە، بە پرۆپاگەندەو خەریککردن و هەڵخەڵەتاندن دەیەوێت گەلی کورد و ڕای گشتیی دیمۆکراتیک بێدەنگ بکەن بەرامبەر بە کردەوە قێزەوەنەکانی. لە بارودۆخێکدا یاسا بە تاکەکەسی کراوەو بە قسەی دیکتاتورێکەوە بەستراوەتەوە، لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و گیراوانی سیاسی، سیاسەتی بەدیلگرتن پەیرەو دەکرێت. ڕێبەر ئاپۆش بەهۆی ئەوەی باش لە کەسایەتی دەوڵەت تێدەگات، بڕوا بە سیاسەتەکانی ناکات کە جارجار نەرم و جارجاریش توند دەبن.
رێبەر ئاپۆ کە لە 15ی شوبات بە پلانگێرییەکی نێودەوڵەتی، بردیان بۆ دورگەی ئیمرالی زیاتر لە 20 ساڵە لە ژێر گۆشەگیری و هەڕەشەیەکی قوڕسدایە. لەگەڵ ئەم ڕاستییەش، بەهەر هۆکارێک بێت، سزایەکی تایبەتی بەسەردا سەپێنراوە کە ئامانج لێی تۆڵەسەندنەوەیە. دیدار لە گەڵ کەسوکار و پارێزەرانی قەدەغە کراوە، ناهێڵن نامەکان بەدەستی بگەن و پەیامەکانی بنێرێت. پەرتوک و پێنووسیان لێ قەدەغە کرد، سزای زیندانی تاکەکەسی لە ناو زیندانی تاکەکەسیدا بەسەردا سەپێنرا. ڕاستییەکەی بە پێی کات، ڕووبەرووکردنی بارودۆخی مەرگیان کردەوە. گۆشەگیرکردنی فکر و هەست، بەتەنیا هێشتنەوەی مرۆڤێکە، بەستنی زمانی مرۆڤێکە، ڕێگریکردنی نزیکبوونەوەی مرۆڤە و لە ڕووی دەروونیشەوە تەنگەتاوکردنیەتی. ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشت لەم هەموو سیاسەت و کردەوانە و شیرۆڤەی کردووە. لە دژی ئەمەش ئاشکرای کردووە کە ئەو خۆی لە ناو تەنیایی سروشتدا قوڵدەکاتەوە و ئیرادە و زیهنییەتی خۆی بە عەشقی ئازادی بەهێز دەکات و بە قوڵبوونەوە، بەرهەم دەهێنێت. بۆیە ڕایگەیاند کە لە کەسایەتی ئەودا بارودۆخی ناو گۆتووخانەی ئیمرالی، لە دەروە چەسپێنراوە. لە ڕاستیدا لە دەرەوە تاوانبار کراوە و لەدەرەوە گۆڕاوە بۆ کامپێک بۆ دیلکردنی.
$بەم هۆیەوە لە دژی هەموو هێرش و کردەوەکانی دژی مرۆڤایەتیی دەوڵەت، $ بە خۆزیادکردن و بەرهەمهێنان و قوڵبوونەوە، بووە وڵام. بە ئیرادە و زیهنییەتی ئازاد، شکۆی مرۆڤایەتی پاراست. هەمان شتیشی بۆ کۆمەڵگا و گەلی کورد و ژنان پێشنیار کرد کە لە دەرەوە خۆیان ئازاد ببینن. ئەوانەی ئاگایان لە خۆیانە دەتوانن خۆیان بپارێزن و لە دژی بارودۆخە مەترسیدارەکان دەتوانن بەردەوامی بدەن بە هەبوونی خۆیان. بەڵام بە میلیۆنان کەس کە ئاگایان لە بەدیلگرتنی خۆیان نییە، دەسڕێنەوە. ڕێبەرایەتی لەبەردەم ئەم ڕاستییە زیاتر قوڵ بووەوە. بۆیەش وتی، لە جیاتی ئەوەی من نەجات بدەن، خۆتان نەجات بدەن. لە جیاتی ئەوەی من ئازاد بکەن، خۆتان ئازاد بکەن.
رێبەر ئاپۆ هەمیشە شان بە شانی ژنان و کۆمەڵگا بیری کردەوەو بەم شێوەیە وڵامی هەموو بارودۆخێکی قوڕسی دایەوە. داواشی لە ژنان و کۆمەڵگا و گەل کرد کە ئەگەر بیر لە خۆیان دەکەنەوە ئەوا خۆیان خۆش دەوێت و هەست بە خۆیان دەکەن و ئەو کاتە هەمان شت دەکەن. تیشک دەخاتە سەر ئەوەی، شکۆی مرۆڤایەتی بە فکر و ڕوح و هەستی ئازاد دەتوانێت ببێت بە وڵامدەرەوەی هەموو بارودۆخێکی ئەشکەنجەدان. بۆیە دەڵێت، ئەو بارودۆخەی مرۆڤی تێدا دەژیت، پێویستە نەبنە ڕێگر بۆی. ڕێبەر ئاپۆ دەلێت، قوڵبوونەوەی ڕاستەقینە پێویستە بۆ گۆڕینی بارودۆخەکە نەبێت، بەڵکو پێویستە بۆ ڕێکخستنی ژیان و بەرفراوانکردنی ئازادیی گەل بێت. بۆیە لە دژی زورداری و بارودۆخی ئەو ئەشکەنجەیەی ئەوی تێدایە، هیچ کات باسی نەکرد و هەڵوێستەیەکی نەکرد. کاتێک پرسیاری بارودۆخی تەندروستیشی کرا، وتی، 'ئەگەر بارودۆخ باش بێت، منیش باشم'. یادگاری و هەموو هەنگاوەکانی خۆی لەسەر ئازادی و ژیانێکی ڕاستەقینە بونیاد نا. وتی جگە لەمە هیچ شتێک گرنگ نییە.
$ئێمە دەزانین کە ڕێبەر ئاپۆ لەناو بارودۆخێکی سیستماتیکی ئەشکەنجەدای$ە. بارودۆخی ئەمنی و تەندروستی ئەو لە مەترسییەکی گەورەدایە. دەوڵەت لە بەرامبەرمان نە ویژدان و نە ئەخڵاق و نە یاسا ناناسێت. ئەمە ئەو دەوڵەتەیە کە بۆ ئەوەی چەند دەنگێک زیاتر بەدەست بهێنێت، وتی، 'لە ئێستا بەدواوە لە ئیمرالی دیداریی پارێزەران ئەنجام دەدرێت و بارودۆخ باشتر دەبێت' و دواتر خۆی لە قەرەی نەدا. دەوڵەتێکە کە ماسکی دووروویی خستووەتە سەر دەمووچاوی و وەکو ئەوە وایە کە هەمیشە ڕاستییەکان بە هەڵە و هەڵەکانیش بە ڕاست پیشان دەدات و ڕووی خۆی دەگۆڕێت. دەوڵەتێکی وەهایە کە کاتێک قسە لەدەمی دەردەچێت یەکسەر قسەکەی قوتدەداتەوە. بۆیە ئەم دەوڵەتە کە بەهۆی چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن کە بە پێشەنگیی لەیلا گوڤەن لە لایەن ژنان و گەلی کوردەوە بەڕێوە چوو، ناچار بوو دەرگاکانی ئیمراڵی بکاتەوە و لە ماوەیەکی کورتدا دیسان دەرگاکانی ئیمرالی سەرە لە نوێ داخستنەوە. ئەم دەوڵەتە کە دەڵێت 'دەگاکە هی منە، کەی ویستم دەیکەمەوە و کەی ویستیشم دایدەخەم'، وەکو هەڕەشەکەرێکی گەورەیە کە بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی هەنگاو دەنێت. بۆیە سزای زیندانی تاکەکەسی لە ناو زیندانی تاکەکەسیدا لەسەر ڕێبەرەکەمان و گیراوانی سیاسی دەسەپێنێت.
$پارێزەرانی ڕێبەرەکەمان$، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاشکرایان کردبوو کە ئەوان بە ڕیکەوت زانیویانە کە سزای نوێی دیسیپلینیان بەسەردا سەپێنراوە. بە پێی فەرهەنگ دیسیپلین بە واتای ئەوە دێت کە بڕیارەکە جێبەجێ بکات و ئەمەش پێوانەکانی ژێر بڕیارەکاندان. ئایا ڕێبەرەکەمان و گیراوە سیاسییەکان کە لە ئیمرالی دیل کراون، بە پێی کام پێوانە و بڕیارەکانتان نەجوڵانەوە کە سزا بدرێن. ئەوانە ڕێبەر و ملیتانی دۆزێکی سیاسین. بە ڕاستیدا بەهۆی ئەوەی لە بەرامبەر پێوانەکانتان وەستانەوە، بوون بە شۆڕشگێر و تێکۆشینیان کرد. بۆیە ئەم یارییەی 'سزای دیسیپلین' پێویستە بە شێوەیەکی بەرفراوان ئاشکرا بکرێت. بۆ نمونە، بەم سزای دیسیپلینە، خواردن و ئاوتان لەسەریان بڕی، مافی تەداویکردنتان لێوەرگرتەوە، یان سزای بیرنەکردنەوەو نەنووستنتان بەسەریان سەپاند؟. ڕێبەر ئاپۆ و گیراوانی سیاسی لەو ناوچەیە، نە دەتوانن کەسوکاریان و نە پارێزەرەکانیان ببینن. نە دەتوانن نامە بنێرن و نە دەتوانن نامە وەربگرن. بە بڕوای ئێمە پێویستە ڕای گشتیی دیمۆکراتیک ئەم شێوازی سزای دیسیپلینە، ئاشکرا بکات. بە بڕوای ئێمە پێویستە ڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورۆپا لەم ڕوویەوە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.
$رای گشتی کە لە ئەنجامی چالاکیی گەلی کورد و ژنان دا$، کەوتە جموجوڵەوە بۆچی دواتر ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ نەکرد. گەل و ژنانی کورد لە ناو هەموو بارودۆخێکدا دەتوانن گیانیان بەخت بکەن بۆ ڕێبەرەکەیان. با کەس گومان لەمە نەکات. ئەگەر لە گرتووخانەکانی تورکیا کە لە ئێستا دە بوونەتە شوێنی ئەشکەنجەکردن، گیراوان ناتوانن ناڕەزایەتی خۆیان پیشان بدەن و لە دژی بنپێکردنی مافی مرۆڤ ناتوانن بجوڵێنەوە، پەیوەندیی بەوەوە هەیە کە کۆمەڵگا فێری ژیانی ژێردەستی و تاوانبارکردن بووە. کۆمەڵگایەک کە گوازراوەتەوە بۆ ئەوەی بەدەستی دەوڵەت دەجوڵێتەوە، کۆمەڵگایەکی وەهایە کە لە لایەن فاشیزمەوە ژێردەست و سەلیم کراوە. بۆیە بۆ پاراستنی ژیانی خۆی خۆیان و بەدەستخستنی ئازادی، پێویستە لە ئیمرالییەوە دەست پێ بکەین و شەپۆلی هێرش و سیاسەتیی گۆشەگیری تێک بشکێنین. بۆ ویژدان و شکۆی مرۆڤایەتی ئێمە مافی 'داد بۆ هەموو کەسێک، ژیانی ئازاد بۆ هەموو کەسێک' دەپارێزین.
پیویستە ژنانی کورد و دۆست و ویژدانی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک ئەم بارودۆخە قبوڵ نەکەن و بەکەونە جۆڵەو بڵێن، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادیی ئێمەیە، ژیانی ڕێبەر ئاپۆ هۆکاری هەبوونی ئێمەیە. ئێمە بانگ لە هەموو کەسێک دەکەین لەبەردەم ئەم بارودۆخە بە بەرپرسیارانە بجوڵێنەوەو چالاکیی بەپلان ورێکخراوەیی ئەنجام بدەن.[1]