دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو
#وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی وەرگرتووە بۆ دروستکردنی سێ سایلۆ لە هەرێمی کوردستان، هەر یەکێک لە سایلۆکانیش توانای عەمبارکردنی 40 هەزار تۆن گەنمیان هەیە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە کێشەی جووتیاران، بڕیاری دروستکردنی ئه و سێ سایلۆیەی داوە، بەوەش کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بە تەواوی چارەسەر دەبێت.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: دروستکردنی ئه و سێ سایلۆیە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری دروستکردنی لەسەر دراوە و ئێستا لە سنووری هەولێر و دهۆک و #سلێمانی# دەستکراوە بە دروستکردنی ئه و سایلۆیانە.
نەوزاد ئەدهەم، ڕاشیگەیاند: ساڵانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی سەرووی 300 هەزار تۆن گەنم بەرهەم دێت، بەڵام شوێنی پێویست نەبوو بۆ هەڵگرتنی گەنمەکە لە #هەولێر# و #دهۆک#یش کێشەی کەمی شوێنمان هەبوو.
ئاماژەی بەوەشدا: ئه و سایلۆیانە لەڕووی ئابورییەوە سوودی زۆریان دەبێت بۆ ئه و ناوچانەی کە جووتیاران گەنمی زۆر بەرهەم دەهێنن و توانای گلدانەوە و هەڵگرتنی گەنم زۆرتر دەبێت.[1]
#04-01-2020#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,135 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!