رووداو و پێشهاتە تووند و تیژیەکانی ئەم دواییەی بەغدا، بەتایبەت بە ئامانجگرتنی (سەردار #قاسم سلێمانی# و ئەبومەهدی موهەندیس و چەند هاوکارێکیان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە، مایەی دڵتەنگی و نیگەرانی ئێمەیە و بە پەرەسەندنێکی مەترسیداری دەبینین..
ئەم ڕووداوە هەنگاوێکە بەرە و پەرەسەندنی پەرچەکردار و ئەگەری بەرپاربوونی جەنگی خوێناوی و بە مەیدانکردنی عێراق بۆ جەنگێکی کاولکاری.. ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وێڕای ئەوەی بۆ ئه و دوو بەرێزە و قوربانیەکانی تر لە خودای پەروەردگار داوای ڕەحمەت و لێ خۆشبوون ئەکەین و بۆ بریندارەکان داوای شیفا دەکەین.. دەخوازین سنورێک بۆ ئەم پەرەسەندنە ترسناکە و دەستێوەردان و بەزاندنی سەروەری وڵاتە دابنرێ و عێراق نەکرێتە گۆڕەپانی جەنگی وڵاتان، گەلی عێراق سەرباری کێشە و گرفتاریەکانی خۆی شایستەی ئەم هەموو بارگرانی و نەهامەتیە نیە.. جێگای داخە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست کە سەرچاوەی شارستانی و ئاینە ئاسمانیەکانە و خاوەنی سامانی سروشتی فراوانە، ئاوا بووەتە مۆڵگەی لەشکرکێشی و شەڕ و خوێنرێژی و زمانی حیوار و چارەسەری سیاسی تێدا فەرامۆشکراوە..
هەرلەم بۆنەیەدا دەخوازین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بەئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان کاری جدی بکەن بۆ ڕێگرتن لەم جەنگە بەربڵاوە. داواکارین هەموولایەک بە ڕێکاری سیاسی و دیبلۆماسی و گەڕانەوە بۆ بەڵێنامە نێونەتەوەییەکان چارەسەری کێشەکان بکەن
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
#04-01-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,192 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!