ناوی کتێب: سیخوڕی و دژە سیخوڕی
ناوی نووسەر: ژان پیرئالم
ناوی وەرگێڕ: #ئەرسەلان حەسەن#
قەبارە: 238 لاپەڕە
ساڵی چاپ: 2017
نرخ: 3000 دینار
کتێبی ژمارە: حەفتا و شەش
هەرچەند سیخوڕی ناوەڕۆکی زۆربەی ڕۆمان و فلیمەکان بووە، بەڵام مێژوو بێئاگایی خۆی لەوە نیشاندەدات. مێژوونوسان لە کام ڕووداوە سیخوڕییەکانی بیست ساڵی ئەم دواییەیان کۆڵیوەتەوە؟ کاتێک نەوەکانمان بیانەوێت لە جەنگی جیهانیی دووەم بکۆڵنەوە، نە چاویان بە ناوی سۆرژ دەکەوێت، نە ڕوسلەر.
چۆن دەکرێت چالاکیيەکی وا کۆن و بەردەوام ڕوونبکەینەوە، کە تەمی ئاڵۆزی دایگرتووە؟ دەڵێن نهێنیی بوونی سروشتی سیخوڕی، بۆ خۆی هۆکاری ئەو ئاڵۆزیەیە، کە تێگەیشتنی مەحاڵ کردووە.
ئەمە پاساوێکی ڕاست نییە. دیرۆکناسان، شارەزای بەدەستهێنانەوەی بەرهەمی بەجێماوی ڕووداوەکانی ڕابردووی دوورن و کتێبی ئەستووریان لەبارەی سۆمەر و بابل، ئەسپارت و ئەسینا، شەڕەکانی ئێران، یۆنان، ڕۆم و کارتاجیا نوسیوە. ڕووداوگەلی زۆری سیخوڕی ئێستا و ڕابردوویان لە بەردەستە و گەواهی و بەڵگەش زۆرن.
مێژوونووسان میتۆدی پێچەوانەی ڕۆمان ووسانیان گرتووەتەبەر: لەبارەی ڕۆماننووسەکانەوە، دەبێت لە قووڵایی هەنگاوی نهێنیدا، بۆ ڕاڤەی ڕووداوەکانی مێژوو بگەڕێیت. بە ڕای مێژوونووسان، سیخوڕی چالاکییەکە لاوەکی، زۆرجار بێکەڵک و بەگشتی ناپاک و ئاوڕدانەوە لە ڕووداوەکان، کاری ئەمان نییە.
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#.
Kitap okuyun: سیخوڕی و دژە سیخوڕی 2
Toplam indirme:
798 kez
Tüm yazar, çevirmen ve yayıncılardan, kitaplarınız sizin izninizle indirilmediyse, bizimle iletişime geçmenizi rica ediyoruz.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,252 defa görüntülendi