کۆمەڵێک نوسەر
لە #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە# 2020
پڕۆژەیەکی نوێی دەزگای ئایدیایە و خۆی لە زنجیرە کتێبێکی گەورەدا دەبینێتەوە، هەر کتێبێک تایبەتە بە چەمکێک، هەموو لایەنەکانی ئەو چەمکە دەخاتەڕوو و لە ڕەهەندە جیاوازەکانەوە پێناسەیەکی تێروتەسەلی لەسەر دەنووسرێت یان وەردەگێڕدرێت و ڕاڤە و شیکردنەوەی تەواوی بۆ دەکرێت. پاڵنەری ئەم پڕۆژەیە هەر بەتەنها ئەو بۆشاییە فکرییە گەورەیە نییە کە لەناو کایەی فەرهەنگی و فەلسەفیی کوردییدا هەیە، بەڵکو هەڵەتێگەیشتن لە چەمکەکان و ڕاڤەی هەڵە بۆیان، پاڵنەرێکی گەورەتری ئەم پڕۆژەیەیە.
ئەگەر تەماشای مێژووی هاتنی چەمک و زاراوەکان بکەین بۆناو زمانی کوردی، ڕەنگە بە باشی هەست بەوە بکەین کە هەریەکێکیان لە سەرەتادا بە فۆڕم و ناوەڕۆکێکی تاڕادەیەک جیاواز لە مانا ڕاستەقینەکەی خۆیەوە هاتووە، بەڵکو بەشی زۆریان بەدووریش نەبوون لە شێواندن و هەڵەتێگەیشتن و بەهەڵە بەکارهێنان، کە هەموو ئەم لادانانەش بەهۆی کاریگەرییە ئایدۆلۆژی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانەوە سەریانهەڵداوە. هەربۆیە جێگەی سەرسوڕمان نییە کە هەتاوەکو ئێستا بەهەڵە و نەشارەزایی بە شان و باڵی هەندێک چەمکدا هەڵدەدرێت و هێرشی بێ بنەماش دەکرێتە سەر هەندێک چەمکی دیکە.
Not: Bu kitabın PDF dosyası mevcut değildir, lütfen Kurdipedia'ya bu dosyayı edinmesi için yardım edin! Kitap Gönderin Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,636 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!