بەڕێزان، سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کادیر و کارمەندە دڵسۆزەکانی ڕۆژنامەی (#کوردستانی نوێ#)
سڵاوێکی گەرم..
بە بۆنەی ساڵڕۆژی دەرچواندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی ئازیزەوە، لەناخی دڵمەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
کوردستانی نوێ، وەک یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی کوردی دوای ڕاپەڕین، لە تەمەنی پڕ شکۆی خۆیدا، بەسەلیقە و دڵسۆزی و ماندوبوونی ڕۆژنامەنووس و کارمەندە ماندونەناسەکانی، خزمەتێکی گەورەی بەکاروانی ڕۆژنامەگەری کردووە و ناوێکی گەشی ناو مێدیای کوردییە و خاوەنی خەرمانێکی پڕ بەرهەمە کە جێگەی شانازی هەمووانە، ئومێد دەکەم کوردستانی نوێ لەگەڵ داگیرساندنی مۆمی تەمەنی نوێی ژیانی ڕۆژنامەگەریی خۆیدا هەر لەپێشکەوتن و تاوسەندن و درەوشانەوە و گەشەسەندنی زیاتردابێت و درێژە بەو ڕێبازە پیرۆزەی بدات، هەر ئەو پێگە ڕەسەن و درەوشاوەیەی هەبێت.
بەهیوای بەخشش و بەرهەمی زیاتر، سەرکەوتو و سەرفرازبن.
#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#
#12-01-2020#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,536 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!