هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# لە بارەی چالاکییەکانی #شەڕڤان#انیان لە دژی داگیرکەران، ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە:
3ی کانونی دووهەم لە هەرێمی عەفرین لە لایەن هێزەکانمانەوە لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، زنجیرە چالاکییەک ئەنجامدرا. لەم چوارچێوەیەدا؛
لە هێڵی گوندی کیماری سەر بە ناوچەی شێراوا لە دژی 3 ئۆتۆمبیل و بارەگایەکی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر، 2 چالاکی سابۆتاژ و 2 چالاکی تایبەت ئەنجامدران و بەو هۆیەوە سەربازێکی تورک و 6 چەتەی گروپی فرقەی حەمزە کوژران. هەروەها 7 چەتەی دیکەش بریندار بوون و 3 ئۆتۆمبیلی چەتەکانیش لەناو بران.
لە هەمان کاتدا سوپای داگیرکەران و چەتەکانی، گەلیی نێوان هەردوو گوندی شۆخانەک و مەیاس-ی سەر بە ناوچەی شێراوایان بۆردومان کرد. هەروەها فڕۆکەی کەشفیش بەسەر ناوچەکەدا سووڕانەوە.[1]
#15-01-2020#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,846 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!