بەپێی کۆمپانیایەکی تایبەت بە کەرتی خانووبەرە لە هەرێم فرۆشی خانوو و شوقە لە ساڵی 2019دا بەراورد بە ساڵی پێشتر بە ڕێژەی زیاتر لە 16% و 18% زیادیکردووە.
کۆمپانیای عەقاراتی حاجی سەلام (ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی کانونی دووەمی 2020) ڕاپۆرتی جوڵەی کەرتی خانووبەرەی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: لەساڵی 2019دا نرخی کرێی خانوو لە 13.82% و شوقەش لە 14.515% بەرزبووەتەوە.
هەر لەو ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: فرۆشی خانوو بەڕێژەی لە 16.28% و فرۆشی شوقەش بەڕێژەی لە 18.38% زیادیکردووە.
سەبارەت بە زەوی نیشتەجێبوون و بازرگانی و کشتوکاڵیش ڕونکراوەتەوە: لەساڵی 2019 بەراورد بە ساڵی 2018 فرۆشی زەوی نیشتەجێبوون بەڕێژەی 29.15% و زەوی بازرگان لە 4.25% و زەوی کشتوکاڵیش لەسەدا 76.05% زیادیکردووە.
لە ڕاپۆرتەکە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان بۆ ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان گەڕێندراوەتەوە.
عەقاراتی حاجی سەلام کۆمپانیایەکی تایبەتمەندە لە بواری نێوەندی خانووبەرە (وسیط العقاري) و بنکە سەرەکییەکەی لە #هەولێر#ە.[1]
#15-01-2020#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,895 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!