رائید کاروان محەمەد، گوتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای #سلێمانی# ڕایگەیاند، لە ساڵی 2019دا لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری 1247 ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار کراون، لە ئەنجامیشدا 180 کەس گیانیان لەدەست داوە و 3735 کەس بریندار بوونە.
رائید کاروان بۆ ڕادیۆی ترافیک ئێف ئێمی تایبەت بە هاتووچۆی سلێمانی گوتی: لە کۆی ئه و کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، 141 کەسیان سەرنشین و 35 پیادە و چوار کەسیشیان شۆفێر بوون.
گوتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی هۆکاری سەرەکیی ڕوداوەکانی ئاشکرا کرد و وتی: بە پلەی یەکەم تیژڕەوی، دووەم هۆکاریش بێ ئاگایی شۆفێر و سێیەمیش مەینۆشی دێت.
لەبارەی سەرپێچەکانیشەوە، ڕائید کاروان محەممەد ئاشکرای کرد، 249 هەزار سەرپێچی لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمار کراون.[1]
#19-01-2020#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,647 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!