سەبارەت بە تاوانی قێزەونی دەستدرێژی کردنەسەر کچێکی تەمەن 7 ساڵان کە ویژدانی هەموومانی بریندارکرد، بەڕێز #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیران بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکە کردووە و لەلایەن بەڕێز پارێزگاری #هەولێر# و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە دڵنیا کراوەتەوە کە ڕێکاری یاسایی پێویست گیراوەتەبەر.
تا ئێستا تاوانبارێک گیراوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکات و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ چەند گومانلێکراوێکی دیکە لە دۆسیەکەدا بەردەوامە.
هاوڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ نەرمی نواندن و چاوپۆشیکردنێک بەرامبەر تێوەگلاوانی ئەم تاوانە قێزەونە کە لە نیسانی ساڵی 2019دا ڕوویداوە قبوڵ ناکرێت.
سەمیر هەورامی
وتە بێژی قوباد تاڵە بانی جێگری سەرۆک وەزیران
#21-02-2020#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,009 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!