راگەیاندراوێک لە لیژنەی ڕۆشنبیریی پەرلەمانی کوردستان-ەوە
لیژنەی ڕۆشنبیریی و کۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی ئەم ڕوداوانەی چەند ڕۆژی ڕابردو دەکات، کە بەرانبەر بە ڕۆژنامەنوسان ئەنجامدراون و لە #پێنجوێن# چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕۆژنامەنوسێک و سوکایەتییان بە هاوژینەکەی کردوە.
لیژنەکەمان پێیوایە: هەر سوکایەتیی و هەڕەشەیەک بۆ سەر گیانی ڕۆژنامەنوسان و خانەوادەکانیان، سوکایەتیی و هەڕەشەیە بۆ سەر ئەو پەراوێزی ئازادییە ڕۆژنامەنوسییەی لە کوردستان دا زامنکراوە و دەبێت کەیسەکانی ڕۆژنامەنوسان لە دادگا و بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەریی لە کوردستان یەکلابکرێنەوە و ئەو چەکدارانەیشی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕۆژنامەنوسەکە لە پێنجوێن، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەرێی دەزگا پەیوەندیدارەکانیانەوە، سەرجەمیان دەستگیربکات و بەسزای یاساییان بگەیەنێت.
لیژنەی ڕۆشنبیریی و کۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی کورستان
#28-03-2020#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,154 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!