فیللەر؛ فیڵەر
ئەمڕۆ فیلەر بووەتە یەکێک لەو وشانەی کە زۆرترین جار ئەخرێتە ڕستەوە، بەتایبەت لەلایەن خانمانەوە، ئەڵبەتە ئەویش بۆ مەبەستی جوانکاریی وەک: بۆڵدکردن وئەستورکردنی لێو، بەرزکردنەوەی ڕومەت و برۆ، پرکردنەوەی خەتی نێوان برۆ و ڕێککردنەوەی خواری لوت و پڕکردنەوەی چالی ژێرچاو، تەحدیدکرنی خەتی شەویلگە و مل و هتد..
چەند جۆریک فیلەر هەیە، بەڵام دیارترینیان کە زۆر بەکاردێت لەلایەن پزیشکانی جوانکارییەوە ترشی هایەلورۆنیک-Hyaluronic Acid ە کە ماددەیەکی جێڵییە، ئەو ماددەیە بە ڕێژەیەک لەژێر پێستدا هەیە، بەڵام لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن یان دابەزاندنی کێش، ڕێژەکەی لە پێستدا کەم ئەبێتەوە، دەرەنجام چرچی و لۆچی و خەت لە ناوچەکانی ڕوخسار پەیدا ئەبێت.. لە ڕێی بەکارهێنانی دەرزی فیلەر کە ئامادەکراوە لە سرنجێکی تایبەت بە قەبارەی 1 سیسی، ئەتوانرێ بە پێی پێویستی خەت و هێڵی ناوچەکانی ڕوخسار پربکرێتەوە ئەمیش ئاسایی تێکەڵ بە خانە و شانەی پێست ئەبێتەوە، سەرەنجام دەبێتە هۆی هێشتنەوەی بری ئاوی پێویست و جوانییەکی سرووشتی بۆ پێست.
جیاوازی فیلەر لەگەڵ زۆرێک لە ڕێگەچارەکانی جوانکاری دیکە ئەوەیە؛ ڕاستەوخۆ ئەنجامی ئیشەکە دەرئەکەوێت، کەسی چارەسەرکراو ئەتوانێت دوای ئەم چارەسەرە ڕاستەوخۆ بگەرێتەوە سەر ئیشوکاری ڕۆژانەی. [1]
Not: Kurdipedia tüm lehçelerden "tüm" Kürtçe kelime ve deyimleri toplamak istiyor. Lütfen Kurdipedia'ya yardım edin...
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 679 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!