ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
24ێ ئایار کاتژمێر 09:30 لە گەلی دەشتانێی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا 2 سەنگەر و 2 چەکی قوڕسی ئەی4ی دوژمن تێکشکێنران و لانی کەم 3 سەربازی دوژمن کوژران. یەکینەکانمان کە چالاکیان ئەنجامدا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو و بێزیان بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە.
24ی ئایار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان لە هەرێمی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی لێلیکان چالاکیان ئەنجامدا. گورزی گەورەیان لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندا، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو بریندارەکان نەزانرا.
ئۆپەڕاسیۆن بێئەنجام کۆتایی هات
24ی ئایار کاتژمێر 19:30لە ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ، لە گوندی کەلەش، ئاستەنگا، تەحتێ ڕەش و تۆرانی سەربە هەرێمی ماسیرۆی دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە هەمان ڕۆژ کاتژمێر 15:30 بێئەنجام کۆتایی هات.
لە چەمچۆ هێرشی ئاسمانی
24ی ئایار کاتژمێر 19:30 فڕۆکە جەنگیەکانی شەڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەرێمی چەمچۆی سەر بە زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. بۆردومانەکە هیچ زیانێکی بۆ هێزەکانمان نەبوو.[1]
#25-05-2020#