ئاگاداری بۆ حوکمەتی هەرێمی کوردستان ولایەنە پەیوەندیدارەکان
ئێمە وەک فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەکو چۆن ئەرکی پاراستنی خاکی کوردستانمان بەسەردا دەدەن مافیشمان هەیە. ئێوە خۆتان تێر و تەسەلن ئاگاتان لە پێشمەرگە نییە. ئێوە ئاگاتان لەوەیە؟ کە پێشمەرگەیەک 500 هەزار دیناری هەیە بەڵام لە هەمان کاتدا کرێ چیە، منداڵی شیر خۆری هەیە، کۆمەڵێک پێداویستی تایبەتی خۆی هەیە. هێزی پێشمەرگە لە بارودۆخێکی زۆر ناهەمواردایە و لەهەمان کاتدا هەمیشە بە خوێنی خۆی لە ئەرکی پاراستنی خاک و گەل دایە. ئێمە وەک فەرماندەی هێزی پێشمەرگە ڕازی نابین دەست ببرێت بۆ قوتی پێشمەرگە. لە کۆتایدا پێتان دەڵێین سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان لایەنی پەیوەندیدار و ئیداری ئەگەر لە نزیکترین کاتدا مووچەی پێشمەرگە نەدرێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت.
لیوا
عثمان حسن قادر
فەرماندەی لیوای 136 #گەرمیان#
#15-06-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,144 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!