ەماوەی حەوت مانگی ڕابردوو لە#گەرمیان# زۆرترین جیابونەوە تۆمارکراوه و لەوماوەیەدا سەرەڕای دەوام نەکرد بەهۆی ڕێکاری قەدەغەی هاتوچۆ لەکوردستان، بەڵام ڕۆژانە لە دادگاکان لەکاتی دەوامدا کەمترین هاوسەرگیری تۆمارکراوه و زۆرترین جیابونەوەش تۆمارکراوە.
لەدادگای گەرمیان بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لەدادگایی بەرایی #کەلار# لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوو 170 کەس هاوسەرگیریان کردوە، هەروەها له و ماوەیەدا 350 بۆ370 هاوسەر جیابونەتەوە.
سەردار حەبیب سەعید توێژەری کۆمەڵایەتی لەدادگای بەرایی کەلار بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: به و ڕێژەیە جیابونەوە لەدادگا، کارەساتە کە زۆرترین کەس جیادەبنەوە کە زۆربەیان لە تەمەنێکی گەنجدان و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی دارایی کە لەئێستادا بارودۆخی هاووڵاتیان باش نیە، بەهۆی ئەوەی ژیان وەستاوە وحکومەتیش باکی نیە به و قەیرانەی کە ڕوبەڕوی هاووڵاتیان بوەتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئه و کەسانەی جیادەبنەوە بەهۆی نەبوو جێگاو کرێنیشنییەوە توانایی بەخێوکردنی خێزانیان نیە.[1]
#25-06-2020#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,218 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!