بەرنامەی ئاوازی زەهاوی بەرنامەیەکی تایبەتی #تۆڕی میدیایی ڕووداو#ە لەسەر ئەو کەڵە هونەرمەندانەی جێ پەنجەیان لەسەر میوزیک و مێژووی میوزیکی کوردی و جیهانیدا دیارو بەرچاوە، بەرنامەیەکی مانگانەیەو لە 48 خولەکە پێکهاتووە، هونەرمەند #هەژار زەهاوی# پێشکەشکارو پرۆدیوسەری بەرنامەیەکە، سامان عەدنان کاری دەرهێنانی بۆ ئەم بەرنامەیە کردووە.
ئامانجی سەرەکی بەرنامەکە ئەوەیە وێستگە گرنگەکانی ئەم هونەرمەندان و داهێنەرانە لە 48 خولەکدا بە بینەران بگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا تیشک دەخاتەسەر ژیانی تایبەتی ئەم هونەرمەندانە و لایەکی شاراوەی ژیانیان بۆ بینەران دەگوازێتەوە.
هەروەها لە هەر بەرنامەیەکدا سیمینارێکی کراوە بۆ ئەم هونەرمەندە لە یەکێکە لە شارەکانی باشووری کوردستان سازدەکرێت و گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر ژیانی تایبەتی و هونەری ئەم هونەرمەندە دەکرێت و لە چوارچێوەی بەرنامەکە جێگای بۆ دەکرێتەوە.[1]