ڕێبوار به خەوتن، بە جێماوە لە کاروان
رێبوار، ئه و کەسەی بەڕێگایاندا گوزەر دەکات، مەبەستێکیشی هەیە بۆ خوێندنە، کارە، کاسبیە، ژنخواستنە..تاد، کاروانیش کۆمەڵێک خەڵک چ بازرگان بن یان کاسبکار و خەڵکی ئاوایی و شوێنێک بەمەبەستی فرۆشتنی کەل وپەکانیان بەپشتی ووڵاغەکانیان دەچنە بازاڕێک، مەڵبەندی شارێک چ دوور چ نزیک، دوای فرۆشتنی ئه و کەل و پەلانە پێداویستیەکانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان دەکڕن لە خۆراک و پۆشاک و کەولوپەلی پێویست، ئینجا دووبارە بەکاروانەکەی خۆیان و بە ڕێگاکەیاندا دەگەڕێنەوە دێ و شار وشوێنی خۆیان، کاروان سەرکاروانی هەیە و دەم و کاتی ڕۆیشتن و گەڕانەوەیان دیاری دەکات و پشوودان و حەوانەوە و بارخستنیان ئاماژەپێ دەکات، ئەگەر ڕێبوارێک لەبەر دزوجەردە و ڕێگران بیەوێت لەگەڵ کاروان و قەتارچیان بێت، دەبێت لەگەڵ گزنکی خۆرهەڵاتن ئامادە بێت، خۆ ئەگەر خەوی لێ کەوتبێت لەکاتی جولانی کاروانەکە، ئەوا بەدڵنیاییەوە لەکاروانەکە بەجێ دەمێنێ و تەنیا دەمێنێتەوە، لایەنی ڕاستەقینەی بابەتەکە بووە بە ئیدیۆم و گوزارشت بۆ ئه و کەسانەی کە خەمخۆری کاروباری خۆیان نین و خەمساردی و فسخاوی لێ دەکەن هەموو ئەوانە لەکاروانی کاروکاسبی و پێشکەوتنی دەوروبەریان ومرۆڤایەتی بەدوا دەکەون بۆیە دەوترێت(ڕێبوار به خەوتن، بە جێماوە لە کاروان).[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 887 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!