کۆسرەت ڕەسول هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا عومەر شیرەمەڕی دەردەبڕێ:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین، مامۆستاو تێکۆشەری کوردایەتی، ڕاوێژکارو پیاوماقوڵی ناوچەکە مامۆستا عومەر شیرەمەڕی-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
بۆ ئەم کۆستە گەورەو لەدەستدانی ئەو تێکۆشەرە دێرینەی گەلەکەمان پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم دەردەبڕم، داواکارم لە خودای گەورە سەبووری هەموومان بدات و کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,786 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!