دەقی پیرۆزبایی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی:
بەڕێزان: بەڕێوەبەرو میدیاکاران و کارگێڕانی کەناڵی دایک، کەناڵی هەڵقوڵاوی ناخی جەماوەر و کوردایەتی.
بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لەفراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبۆنەی (29) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردایەتی گەرمترین پیرۆزبایی لەئێوە و لەخۆمان و تەواوی گەلی کوردستان دەکەم و هیوادارم هەمیشە لەپێشکەوتن و بەردەوامیدابن، خەباتی میدیایتان لەدوای ڕاپەڕین و یەکەم پەخشی ئەم کەناڵە ئازیزە بەگواستنەوەی وتاری جەماوەریی سەرۆک #مام جەلال# دەستکەوتێکی گرنگ بوو لەبواری میدیایی کوردیدا. کە هەمیشە بەوپەڕی بەرپرسیاریەتی و سەنگینییەوە بەبێ گوێدانە بەربەست و ئاستەنگەکان تاڕۆژگاری ئەمڕۆش بونە جێگەی متمانەی بینەران و بیسەرانی کورد و بەردەوام لەهەربارودۆخێکی نەخوازراودا له هەوڵی وشیارکردنەوەو یارمەتیدانی هەمووتاکێکی کورددا بوون. دووبارە پیرۆزبایتان لێ دەکەم وهیوای بەرەو پێش چوون و بەردەوامی زیاتر تان بۆ دەخوازم خەرمان بەرەکەتداربن.
د.جوان احسان فوزی
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,552 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!