کێچ بە گا دەفرۆشێت
کێچ زیندەوەرێکی بچوکی باڵداری مشەخۆرە هاوشێوەی(ئەسپێ)یە، دەچێتە نێو کەوڵ و جلوبەرگ و دەچێتە سەر لەشی مرۆڤەوە، زۆر خراپ بە مرۆڤەوە دەدات و هەستیاری دروست دەکات، ناویشیان لەدوای یەک دێت(وەختە کێچ و ئەسپێ بمان خوات) لەئیدیۆمدا بەکارهاتووە وەک(لەکێچی ڕوونێ دەگرێت، دەڵێی کێچ چوتە کەوڵت)، گاش نێرینەی مانگایە و زەبەڵاح و گەورەیە، ئەویش لە کۆمەڵێک ئیدیۆمدا بەکارهاتووە(مێشێک دەکاتە گامێشێک، گای بەگونان دەناسێت، گایەک و نانەکی پێ وەکو یەکە...تاد) لە ئیدیۆمی(کێچ بە گا دەفرۆشێت) دا، واتە کەسێکی لەبلەبان و زۆرزان و زیرەک و حەوت گیرفان و چەرچی و چێوار و مامەڵەچیەکی عەیارە هەندە شارەزایە دەتوانێت ئەو(کێچ)ە بچوکە زیانبەخشە بە(گا) بفرۆشێت.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,248 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!