گوریسی لەبن دنیا ڕاخستییە
گوریس، کە لەداوە مووی ڕێسراو دروستکراوە، بۆ بەستانەوەی(ئاژەڵ و باری باراشی سەرپشتی وڵاغە بەرزە و بارەدار و قەمیش و ڕەشکەکا و توند وشەتەککردنی هەموو بارێک و تاد)، گوریس ڕادەخراو دارو قامیشی تێدەکراو و توند دەبەسترا تاگوریسەکە باشتر و درێژتر بووایە بارەکە پڕتر و زۆرتر دەبوو، ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی چاوبرسی وچاوچنۆک و چاوتێبڕ و تێرنەخۆر و حەرامخۆر و تەماعکار و چڵێس دەوترێت(گوریسی لەبن دنیایێ ڕاخستییە).[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,286 defa görüntülendi