ماڵ لەو هەوارە نەمایه
کوردەواری و ڕەوەند و کۆچەری کوێستان و گەرمیانیان دەکرد بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەکانیان، به و دواییانەش کە نیشتەجێبوون لە ئاوایی و گوندەکان هەواری زستان و هاوینەیان هەر جیابوو، چالاکی کۆچ وکۆجباری کورد هەر بەردەوام بووە و هەر ڕۆژەی هەوار لەجێیەکی هەڵدرایە، واڕێک کەوتووە ئەوڕۆ بەیانی لە هەوارەکی بوون و تاق و دوای نیوەڕۆکەی لە هەوارێکیتر بوون، ئینجا ئه و کۆچ و کۆچبارە لە کوردەواریدا بووە بە ئیدیۆم دەگوترێت(ماڵ لەو هەوارە نەمایه) واتە ئاگادار نیت کە دونیا گۆڕاوە ڕێسا و یاسای تازە هاتۆتە کایەوە.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 828 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!