ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین ناباوی و ڕێزپەڕییە، لەسەر ئه و خووە دزێوە لە ئاینە ئاسمانیەکان، هۆز و نەتەوەی گەورەی لە مێژوی مرۆڤایەتی پێ سزدراوە و نغرۆکراون وەکو هۆزەکەی پێغەمبەر(لووت) کاتێک ئه و دیاردەی نێرگاینە پەرە دەسێنێت ڕێزپەڕی و ناوێزەیی و لادانی کۆمەڵایەتی ڕوودەدات و کاروبار ئاڵۆزکاوی دەبێت و مرۆڤایەتی قێز لە خۆی دەکاتەوە، لە کوردەواریدا_نێر گایین) بە قێزەونترین شێوەی گان گانۆکێ دادەنرێت، ئه و حاڵەتە لە ئیدیۆمی کوردیدا جێگەی بوویتەوە و بۆ گەورە بوونی کارێک و لە دەست دەرچوونی و زوڵمێکی گەوره و ئابڕوچون و ناوێزەیی و لادانێکی لەڕادەبەدەر دەوترێت ئیش گەورە بووە گەیشتە نێر گاینێ. [1]