Kütüphane Kütüphane
Arama

Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır


Arama Seçenekleri





Gelişmiş Arama      Klavye


Arama
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Öğe kaydı
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Araçlar
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Diller
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Benim Hesabım
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
Arama Öğe kaydı Araçlar Diller Benim Hesabım
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Hakkında
 Olayla ilişkili konu
 Kullanım Koşulları
 Kurdipedi arşivcileri
 Yorumlar
 Kullanıcı koleksiyon
 Olayların kronolojisi
 Etkinlikler - Kurdipedia
 Yardım
Yeni başlık
Kütüphane
ÇOCUKLARIN ZAZACA’YA (KIRMANCKİ) ERİŞİMİ
10-07-2024
Sara Kamele
Kütüphane
KÜRT TARİHÎ ARAŞTIRMALARI I
09-07-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
15-06-2024
Sara Kamele
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
09-06-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
1920\'den Günümüze Türkiye\'de Toplumsal Yapı ve Değişim
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
İRAN\'DA SİLAHLI MÜCADELE
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Kürt-Ermeni Coğrafyasının Sosyopolitik Dönüşümü (1908-1914)
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
01-06-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  522,173
Resim 105,698
Kitap PDF 19,683
İlgili Dosyalar 98,575
Video 1,419
Mekanlar
Kürdistan Coğrafyası
Kısa tanım
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Mü...
Kısa tanım
YILMAZ GÜNEY SİNEMASININ SO...
Kısa tanım
ÇAĞDAŞ RESİM SANATINDA NEO-...
Kısa tanım
Doktor Şükrü Mehmed Sekban:...
چیرۆکی گرتن و زینداینکردنی مەلا بەختیار لەلایەن یەکێتییەوە
Çalışmalarınızı iyi bir formatta Kurdipedia'ya gönderin. Onları sizin için arşivleyeceğiz ve sonsuza dek saklayacağız!
Grup: Kısa tanım | Başlık dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Değerlendirme
Mükemmel
Çok iyi
Orta
Kötü değil
Kötü
Favorilerime ekle
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!
Öğenin tarihçesi
Metadata
RSS
Seçilen konunun resmini Google'da arayın!
Seçilen konuyu Google'da arayın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چیرۆکی گرتن و زینداینکردنی مەلا بەختیار لەلایەن یەکێتییەوە

چیرۆکی گرتن و زینداینکردنی مەلا بەختیار لەلایەن یەکێتییەوە
بەهادین نوری
پاش 10 ساڵ لە دامەزراندنی (یەکێتی) یەکەم لەتبوونی گەورەی بەخۆیەوە دی جیا بوونەوەی ئاش لە ساڵی 985 دا.
یەکەم پرسیار کە لێرەدا دێتە پێش :هۆکاری ئەم جیابوونەوە چیبوو؟ خیلافاتی ئەوانە لەگەڵ یەکێتی چیبوو؟ ڕەگو ڕیشەی خیلافات و لەتبوونی ئاش دەگەڕێتەوە بۆساڵانی حەفتاکان، ئەو کاتە کە شانە سەرەتایيەکانی کۆمەڵەی مارکسی لینینی لە کوردستاندا دامەزرێنرا. لە هێندێ کەسم بیستبوو کە تاڵەبانی خۆی دامەزرێنەری کۆمەڵەیە، بەڵام لە گوماندابووم کە ئەمە ڕاستبێ تا ساڵی 1986 کە چوومە بارەگای تاڵەبانی لە یاخسەمەر شارباژێڕ لە گفتوگۆیەکی دووقۆڵی باسمان لەسەر زۆرشت کرد. لەو دانیشتنەدا تاڵەبانی وتی : (منیش ماوەیەک ماوی بووم).
لەوقسەیەوە گەیشتمە یەقین کە ڕاستە، تاڵەبانی خۆی دامەزرێنەری کۆمەڵە بووە لە ژێر کاریگەری بیرو بۆچونی ماویزمدا. نازانم بۆ چەند ساڵ تاڵەبانی بە فکری ماویزمەوە مایەوە، بەڵام دڵنیام ئەوکاتە پەیوەندی ڕوحی لەگەڵ ماویزم نەمابوو، چونکە لەو کاتەدا مه لا به ختيار کە بەرپرسی ئاش بوو لە پارێزگای #سلێمانی# لە خودی یاخسەمەر بەند کرابوو. (دواتر باسی ئەمە دەکەم).
شایانی باسە لەوکاتەدا که تاڵەبانی لە پێگەی فکری نەتەوەییەوە گواستیەوە بۆ پێگەی مارکسی ماوی چەندین حیزب و کۆڕو کۆمەڵ لە وڵاتانی جیاجیا دا ئەم جۆرە گواستنەوەیان ئەنجام دابوو. لە شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی بیستەم دا. نمونەی ئەمەش فیدڵ کاسترۆ لە کوبا، حیزبی سۆشیالیست لە باشوری یەمەن، بەرەی میللی و بەرەی دیموکراسی لە ناو فەلەستینیەکاندا، هێندێ لە ناسریەکان لە عێراق و وڵاتی دیکەشدا.... هتد. لەناو کوردیشدا تاڵەبانی و باڵێ لەحیزبی دیموکراتی کوردی ڕۆژهەڵات و پ ک ک و.... هتد.
کە تاڵەبانی کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستانی دامەزراند نەیوویست خۆی بخاتە ڕوو. وەهای پێباش بوو خۆی لە پشتی پەردەوە بێ وەکو سکرتیری یەکێتی کە لە 3 بەش پێکهاتبوو، کۆمەڵە کە #نەوشیروان مستەفا# سکرتێری بوو + شۆڕشگێڕان کە د. فوئاد معصوم سکرتێری بوو + خەتی پان کە ڕیخستنی تێدا نەبوو، کۆمەڵێ ئاغاو شەخسیات بوون تەرتیبێکی پێکهێنابوو بۆ پەیوەندی لەگەڵ هەرکەسەو بەشێوەیەک. کاتێ کە ماوی بوو تاڵەبانی هیوای زۆری خسبووە سەر کۆمەڵە، نەوشیروان مستەفای کردبوو بە سکرتێری.
لە نیوزەنگ ساڵی 981 لەگەڵ نەوشیروان لە خێوەتەکەی ئەو دوو قۆڵی دانیشتبووین. لێمپرسی : تۆ وەکو سکرتێری کۆمەڵە ڕات چیە بەو ڕێکخراوە، چۆنی هە ڵدە سەنگێنیت؟ من قەناعەتم بەم ئیشە نییە نەوشیروان وتی ئەمە #مام جەلال# سەپاندویەتی بەسەرمدا. منیش قەناعەتم کرد کە ڕاستی کرد. دەیویست خۆی تەرخانکات بەس بۆ کوردایەتی.
، ،
لە حەفتاکاندا کە کۆمەڵە دامەزرێنرا ژمارەیەکی زۆر لە لاوانی کورد بە حەماسێکی بەرزەوە چوونە ڕیزەکانی کۆمەڵەی مارکسی لینینی
هۆکاری ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ :
1 هەڵویستی چەوتی حزبی شیوعی عێراق پاش هەڵبژاردنی عزیز محمد بە سکرتێر لە 964 دا و خۆبەستنەوە بە بەرە کلکایەتییەکەی لە حەفتاکاندا لەگەڵ ڕژێمی سەدام و پشتکردنە میللەتی کورد لە ڕۆژانی سەختی ئاشبەتاڵی 975 دا... هتد
2 کاردانەوەی لاوانی کورد دژ بە داڕمانەکەی 975 و حەزو ئارەزوویان لەوە کە کوردایەتی و زیندوکردنەوەی خەباتی چەکداری داڕماو گرێدەن لەگەڵ خەباتی هەژاران لە پێناوی یەکسانی و عەدالەت لەسایەی ڕژێمی سۆشیالیستیدا.
هیچ ئامادەکاریەکی جدی لە یەکێتیدا نەبوو بۆ تەسقیفی ئەو لاوانەی دەهاتنە ناو کۆمەڵەو خۆشیان هیچ شارەزاییەکیان نە بوو لە تیۆری مارکسیدا. هەرئەوەندەیان دەزانی کە ئامانجی کۆتایی مارکسيستەکان دامەزراندنی سۆسیالیزمە. تاکو تروکێکیان نەبێ کە بۆیان ڕێکەوتبوو شت فێرببن و شت بخوێننەوە.
بەهەر حاڵبێ ئەو لاوانە بە ئاسانی ڕاکێشران بۆ ڕیزی، کۆمەڵە خۆیان خۆبەخشانە دەهاتن، بەڵام کەس نەیدە توانی بەهەمان ئاسانی دایانبڕێ لە کۆمەڵە. لێرەوە کێشەی کۆمەڵە لەگەڵ سەرکردایەتی یەکێتی (یان لەگەڵ تاڵەبانی) پەیدا بوو، لێرەوە ڕەگو ڕیشەی خیلافات هاتە ئاراو فکری جیابوونەوە کەوتە نەشونما. #مەلا بەختیار# کە بەرپرسی ڕێکخراوی کۆمەڵە بوو لە پارێزگای سلێمانی هەر خۆیشی بەرپرسی چالاکیەکان بوو لە هەوڵی جیا بوونەوەدا. یەکێ لە ئیشەباشەکانی مەلا بەختیار لە 983 دا ئەوە بوو کە بە ئاسانی لەگەڵ مندا ڕێکەوتین کە یاخی ببین هەرکەس لە سەرکردایەتی خۆی و پێشمەرگەکانمان ڕاپێچی ئەو شەڕە نەکەین.
بێگومان ڕێکەوتنەکەمان بەدەرنەبوو لەوە کە هەردوکمان چەپخوازبووین، لە ڕوانگەی چەپایەتیشەوە ئەو هەڵوێستەمان وەرگرت و هەردوکیشمان سزا دراین. ئەو سزایەش پاڵنەربوو بۆ مه لا به ختيار کە لە یەکیەتی جیاببێتەوە. دیارە کە لە 985 دا کە بە خێزانەوە گواستیەوە بۆ گوندی تەکیە لە قەرەداخ، پرۆژەی جیابوونەوەی لە مێشکی خۆیدا گەڵاڵە کردبوو. بەڵام من هیچ زانیاریەکی کۆنکرێتیم نەبوو لەسەر پرۆژەکەی هەتا سەفەرێکی کرد بۆسەرکردایەتی خۆیان و بە ڕویەکی خۆشەوە هاتەوە، وتی : ڕێکەوتین لەگەڵ سەرکردایەتی یەکیەتی. ئێمە لە ڕووی ڕێکخستنەوە جیادەبینەوە، لەڕووی سەربازیەوە هیچ جیابوونەوەیەک ناکرێ. گۆڤارێ دەردەکەین بە ناوی ئاڵای شۆڕش.
لیژنەی سەرکردایەتیمان 3 کەسن، من و پشکۆ و شێخ علی (خولە کەشکۆڵ). دیاربوو مەلا بەختیار زۆر دڵخۆش بوو بەم ڕێکەوتنە. منیش پیرۆزبایم لێکرد. شتێکی ئاساییە کراوە ئەگەر شتێ لە دیموکراسی هەبێ. بەڵام لەگەڵ نەبوونی دیموکراسیدا جیابوونەوە لە حیزب تاوانە و سزای قورسی بەدوادا دێت. ئەو ڕۆژە کە مه لابه ختيار سەرگەرمی چاپکردنی (ئاڵای شۆڕش) و گواستنەوە بوو بەرەو شارباژێڕ، بۆ بارەگای حیزبی تازەی لە پڕ هێزی چەکداری مەڵبەند بە سەرۆکایەتی جەبار فەرمان و شەوکەتی حاجی موشیر هاتنە تەکێ و ئابڵوقەی ماڵی ناوبراویان داو گرتیان و دەستیان گرت بەسەر هەموو شتێکیدا لەو گوندە.
نامەیەکیشیان پێنووسی بۆ مەفرەزەکەی کە چەکەکانیان ڕادەستی یەکێتی بکەن. بەم شێوەیە ڕێکەوتنەکەی مەلا بەختیارو سەرکردایەتی ینک پێشێلکراو دەرکەوت کە جیابونەوە لە ینک (وەک لە پارتی و لە حشعیش) قەدەغەیە. لەو ڕۆژانەدا دەنگۆیەکیش هاتە ئارا کە نەوشیروان مستەفا لەسەرەتاوە ئاگای لەم ڕێکەوتنە نەبوو، دوایی کە پێیزانی هەڵیوەشاندەوە.
کە لە 986 چوومە لای تاڵەبانی گلەیم لێیکرد لەسەرگرتنی مەلا بەختيار و هەردوو هاوڕێکەی پشکۆ و خولە کەشکۆڵ، وتم : بەناهەق ئەوانەتان گرتووە. بەقسەی مه لابه ختيار ئەوان ڕێکەوتبوون لەگەڵتان کە جیاببنەوەو ئاڵای شۆڕش دروستبکەن وەکو حیزبێ بۆخۆیان و هیچ هێزی چەکدار جیانەکەنەوە. هێز بە یەکگرتوویی بمێنێ لای ینک. جیابوونەوەی حیزبی مافێکی سروشتی خۆیانە. تاڵەبانی وەڵامی دایەوە، وتی : مەلا بەختیار داوادەکات بەریدەین و بیبەینە وڵاتێکی ئەوروپی و دوای ئەوەش مووچەی مانگانەی لەسەر ئێمەبێت.
ڕێگەم بدە بچمە لای و قسەی لەگەڵ بکەم من داوام کرد. تاڵەبانیش یەکێکی بانگکردو فەرمانیدا بمبەن بۆسەردانی مەلا بەختيار. پاش 10 خولەک گەیشتمە لای. لە ژورێک کە مەترێک خۆڵی کرابووە سەر لەسەیتەرەی بارەگای خودی تاڵەبانی. لەو ژوورەدا دووقۆڵی کەوتینە قسە، پێموت : سەرکردایەتی یەکیەتی ژمارەیەکی زۆری لەنامەکەت فۆتۆ کۆپی کردووەو ناردویەتی بۆ ئەم و ئەو. ئەگەر ئەوەمان نەکردایە ئیعدامیان دەکردین. جا توخوا ئەبو سەلام پیاو لە پێناوی چیدا ئیعدام بکرێ؟ ئەم وەڵامە نالۆژیکیە زۆر پەستی کردم.
، ،
بەڵام من لێرەدا لەگەڵ حەپسێکدا قسەدەکەم کە بە ناهەق گیراوە. جگە لەمەش خۆی حیزبەکەی خۆی ینک باش دەناسێت و دەزانێت پیاو کوشتن لەلایان ئاساییە.
بابەتی قسەم گۆڕی، پرسیم : -مامەڵەيان لە گەڵتدا چۆنە؟ زۆر باشە، هیچ عەیبی تێدا نیە. تاڵەبانی دەڵێ : م ب دەیەوێ بیبەینە وڵاتێکی ئەوروپا و لەوێش مووچەی مانگانەی بدەینێ، ئێمە بەخێویکەین. شتی وەهام نەوتووە. با لەم دەرگایەوە بمکەنەدەرەوەو پارەی خواردنی ئەم ماوەیەی سجنیشم لیوەرگرنەوە.
چوومەوە لای تاڵەبانی و هەموو قسەکانی م ب م بۆ گێڕایەوە. تاڵەبانی وتی : ڕاستی ئەوەیە نەوشیروان پێیداکوتاوە. بڕۆ قەناعەتی پێبکەو هەر ئیستە بەری بدەن. پاش مانگێ مەلا بەختیارو سالار عەزیز یەکتر دەدەنە بەرشەق و هەڵدەوەشێنەوە. ڕۆژی دواتر چووم بۆ بارەگای نەوشیروان لە گوندی بەرگەڵوو.
داوای بەردانی مەلا بەختیارم لێکرد، هەوڵ و مناقەشەیەکی زۆرم کرد بێ سوود بوو، وتی : بەری نادەین، باوەڕی پێناکەم چونکە درۆی زۆر لەگەڵ کردوین. پێموت ئەم هەڵوێستە زۆر نابەجێیە و ناهەقە. گەڕامەو هیچم پێنەکرا. ئەمەو من خۆم ڕازی نەبووم لە هەڵوێستی مەلا بەختیار، پێموابوو ئەگەر ئەو نامەی پاکانەشی نەنوسیایە ئیعدامیان نەدەکرد. ئەگەر ئیعدامیش بکرایە نە دەبوو نامەکەی بنووسیایە.
سەرنج: ئەم بابەتە بەشێک لە بیرەوەرییەکانی بەهادین نورییە.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,132 defa görüntülendi
HashTag
Kaynaklar
[1] İnternet sitesi | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دیپلۆماتیک - 02-03-2020
Bağlantılı yazılar: 3
Yayın tarihi: 02-03-2020 (4 Yıl)
Belge Türü: Orijinal dili
İçerik Kategorisi: Tarih
Teknik Meta Veriler
Ürün Kalitesi: 99%
99%
Bu başlık Banaz Jola tarafından 22-03-2021 kaydedildi
Bu makale ( Rojgar Kerkuki ) tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır
Bu başlık en son Rojgar Kerkuki tarafından 22-03-2021 tarihinde Düzenlendi
Başlık Adresi
Bu başlık 2,132 defa görüntülendi
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Resim ve tanım
1905 Mardin
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Biyografi
Kemal Astare
Kütüphane
ÇOCUKLARIN ZAZACA’YA (KIRMANCKİ) ERİŞİMİ
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Kısa tanım
Kürtçenin kadın öykücüsü: Sîma Semend
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
Biyografi
AHMET KARDAM
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Kısa tanım
Akira Kurosawa ve Yılmaz Güney Filmlerinde Biyopolitik Yansımalar
Biyografi
İbrahim Küreken
Biyografi
Reşan Çeliker
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
Biyografi
Pervin Çakar
Kısa tanım
ÇAĞDAŞ RESİM SANATINDA NEO-EKSPRESYONİZM EĞİLİMİ: IKB/ERBİL ÖRNEĞİ (1991-2015)
Kütüphane
KÜRT TARİHÎ ARAŞTIRMALARI I
Kısa tanım
Sürgünün Yılmaz Güney acısı…
Kısa tanım
Tek şahsiyet, çok isim: Ağrı İsyanı lideri İbrahim Ağa ve adları
Kısa tanım
Mazlumların Çirkin Kralı: YILMAZ GÜNEY

Gerçek
Mekanlar
Kürdistan Coğrafyası
07-05-2023
Sara Kamele
Kürdistan Coğrafyası
Kısa tanım
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Müzecilik Anlayışı Açısından Değerlendirilmes
15-06-2024
Sara Kamele
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Müzecilik Anlayışı Açısından Değerlendirilmes
Kısa tanım
YILMAZ GÜNEY SİNEMASININ SOSYOLOJİSİ
26-06-2024
Sara Kamele
YILMAZ GÜNEY SİNEMASININ SOSYOLOJİSİ
Kısa tanım
ÇAĞDAŞ RESİM SANATINDA NEO-EKSPRESYONİZM EĞİLİMİ: IKB/ERBİL ÖRNEĞİ (1991-2015)
02-07-2024
Sara Kamele
ÇAĞDAŞ RESİM SANATINDA NEO-EKSPRESYONİZM EĞİLİMİ: IKB/ERBİL ÖRNEĞİ (1991-2015)
Kısa tanım
Doktor Şükrü Mehmed Sekban: (Kürdler Türklerden Ne İstiyor)
09-07-2024
Rapar Osman Ozery
Doktor Şükrü Mehmed Sekban: (Kürdler Türklerden Ne İstiyor)
Yeni başlık
Kütüphane
ÇOCUKLARIN ZAZACA’YA (KIRMANCKİ) ERİŞİMİ
10-07-2024
Sara Kamele
Kütüphane
KÜRT TARİHÎ ARAŞTIRMALARI I
09-07-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
15-06-2024
Sara Kamele
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
09-06-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
1920\'den Günümüze Türkiye\'de Toplumsal Yapı ve Değişim
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
İRAN\'DA SİLAHLI MÜCADELE
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Kürt-Ermeni Coğrafyasının Sosyopolitik Dönüşümü (1908-1914)
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
01-06-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  522,173
Resim 105,698
Kitap PDF 19,683
İlgili Dosyalar 98,575
Video 1,419
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Resim ve tanım
1905 Mardin
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Biyografi
Kemal Astare
Kütüphane
ÇOCUKLARIN ZAZACA’YA (KIRMANCKİ) ERİŞİMİ
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Kısa tanım
Kürtçenin kadın öykücüsü: Sîma Semend
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
Biyografi
AHMET KARDAM
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Kısa tanım
Akira Kurosawa ve Yılmaz Güney Filmlerinde Biyopolitik Yansımalar
Biyografi
İbrahim Küreken
Biyografi
Reşan Çeliker
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
Biyografi
Pervin Çakar
Kısa tanım
ÇAĞDAŞ RESİM SANATINDA NEO-EKSPRESYONİZM EĞİLİMİ: IKB/ERBİL ÖRNEĞİ (1991-2015)
Kütüphane
KÜRT TARİHÎ ARAŞTIRMALARI I
Kısa tanım
Sürgünün Yılmaz Güney acısı…
Kısa tanım
Tek şahsiyet, çok isim: Ağrı İsyanı lideri İbrahim Ağa ve adları
Kısa tanım
Mazlumların Çirkin Kralı: YILMAZ GÜNEY
Klasörler (Dosyalar)
Kısa tanım - Belge Türü - Orijinal dili Kısa tanım - İçerik Kategorisi - Kültür Kısa tanım - Lehçe - Türkçe Kısa tanım - Özerk - Güney Kürdistan Kısa tanım - Şehirler - Duhok Kısa tanım - Yayın Türü - Born-digital Kısa tanım - İçerik Kategorisi - Kürt Davası Kısa tanım - İçerik Kategorisi - Felsefe Kısa tanım - İçerik Kategorisi - Makaleler ve röportajlar Kısa tanım - Özerk - Kurdistan

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| İletişim | CSS3 | HTML5

| Sayfa oluşturma süresi: 0.234 saniye!