دەبمە کۆچەری
نووسینی سەلیم عوسمان
دەزگای پەخش: فام
لەم نۆڤڵێتەدا نووسەر دەیەوێت بڵێت جیهان پڕ پرە لەو مرۆڤانەی ڕۆژانە ئێمە بە هۆی هەڵسوکەوتێکی نابەجێ و نەشیاو سەرکۆنەیان دەکەین و ڕەخنەیان لێ دەگرین، ئەوان لە ناخەوە مرۆڤانێکی زۆر وێرانن و پڕن لە گرێی سایکۆلۆژی، بێگومان تاکی کورد بێبەری نییە لەو جۆرە مرۆڤانە، ئەویش بە هۆی ئەو ژینگە داخراو و فەزایە ڕەتکراوەی تێیدا دەژین، ڕۆژانە مرۆڤ بەرەو ئاراستەیەکی خراپ دەبەن و ڕێگایەکی چەوت و لاڕێ دەگرنەبەر.
ڤان شێرزاد
__________________
مێش، چیرۆکێکە، پڕ لە هاواری خنکاو و لێوانلێو لە ناڵەی نەبیستراو، لێوڕێژ لە هەقیقەتی فەرامۆشکراوی دێرینی نەریتێکی چەقبەستوو و دیدگای تاریک، کە تا ئێستاش وەک گەردەلوول لە ئەندێشەی بەشێک لە نێرە نامرۆڤەکانی ئەم کۆمەڵگەیە و ئەم سەدەیەدا پێچ دەخوات و چڵی نەمامی هەزارەها کچی خێرلەخۆنەدیوو دەژاکێنێت. نووسەر زەمبیلەیەکی بەدەستەوەیە لە بەهاری تەمەنیدا میهرەبانانە خونچەی وشە کۆ دەکاتەوە، تاوەکو تاجەگوڵینەی ڕستە بخاتە سەر سەری خوێنەرەوە، هێندە سەرنجڕاکێشانە دێتەگۆ، خوێنەر لە مێرغوزاری ڕەنگاڵەیی هەقیقەت ون دەبێت.[1]
ڕێباز حەسەن
Not: Bu kitabın PDF dosyası mevcut değildir, lütfen Kurdipedia'ya bu dosyayı edinmesi için yardım edin! Kitap Gönderin Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,122 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!