ساڵی 1977 محوالأمیة (نەهێشتنی نەخوێندەواری)...
لە ئان و ساتی هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری (محوالأمية)لە سەرتاپای عێراق بە ناوچەی حوکمی زاتی کوردستانیشەوە.
بەرنامەی تایبەتی لە ئاستی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی(حیزبی بەعس لە ژێر سەرپەرشتیاری سەرۆک کۆماری ئەو دەم احمد حسن البکر)بە هاوکاری یۆنسکۆ کە دواتر خەڵاتی جیهانی ڕێکخراوی یۆنسکۆ لە UN درا بە عێراق.
بە زۆری زۆردارەکی ژن و پیاوی نەخوێندەواری کۆڵەواری عێراقیان لە عەسران و شەوان لە دوای دەوامی مەکتەبەکان فێری سەرەتای خوێندەواری دەکردن لێرەش بە زمانی خۆماڵی کوردی
(کاوە کار دەکات)لە جیات (دارا دوو داری دی) منداڵان و لۆ عارەبانیش (ڕاشد یزرع) کەوتە بەر دەستی بەتەمەنەکان لە خەڵکی نەخوێندەواری کوردو عارەب.
نوسینی : یوسف عوسمان عزیز