کتکی کۆر نمەکیان ناکات
لە کرمانجی سەروو دا بە(پشیله) دەوترێت(کتک) و کوێر-یش لە شێوەزار وئاخێوەرانی ناوچەکانی کۆیە و هەولێر و قەراج و کەندێناوە و شەمامک و مولکیە و دزەییاتی و قوشتەپە به(کۆر) گۆ دەکرێت، هەرچەندە وشەی(نمەک) لە ئێستای زمانی فارسیدا بەمانای(خوێ)دێت، بەڵام لەبەری ئەوەی زمانی کوردی و فارسی و تاجیکی و ئەفغانی لە بنەچەدا سەر بەیەک خێزانی زمانین کە خێزانە زمانی (هیندۆ-ئێرانی)ە، دەشێت، ئەم وشەیە لە نێوان هەردوو زماندا هاوبەش بێت، لە زمانی کوردیدا، دوچاری گۆڕانی بوبێتەوە و لە(نمەک)ەوه، کە (تامی خوێ) دەگەیەنێت، واتاکەی فروان بوبێت بۆ هەموو جۆرە خواردنێک. هەمان حاڵەتی خوێش لە ئیدۆمێکی تردا کورد بەکاریهێناوە بۆ نمونە دەوترێت(نانمان بێ خوێیە) وەک ئەوە بڵێیت:(نانمان بێ نمەکە)، کەواتە له و ئیدیۆمەی سەرەوە(کتکی کۆر نمەکیان ناکات) واتە پشیلەی کوێر تامی نانیان ناکات، یان گێچکەنان(وورتکە نان) لەماڵیاندا ناپچڕێنێت، ئەمە بووە بە ئیدیۆم بەکەسی (ڕەزیل) و ڕژد و قرچۆک و دەست قوچاو وپیسکە و پوڵ پەرست و (سەقیل) دەوترێت: کتکی کۆر نمەکیان ناکات.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 633 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!