ئابووریی سیاسیی نێودەوڵەتی
#جەمیل محەمەد ئەرگوشی#
#ناوەندی تەفسیر#
ئابووریی سیاسیی نێودەوڵەتی بەو ڕادەیە گرنگە، کە تەواوی قوتابیان پێویستە بە شێوەیەکی هەمەلایەنە و بنەمایی و سەرەکی لێی تێبگەن.
لەم سۆنگەیەوە هەوڵمان داوە لەگەڵ دووپات کردنەوەی گیروگرفتەکانی ئێستا و ئاڵۆزیی پرسفە جیهانیەکانی ئابووریی سیاسیی نێودەوڵەتی، ناوەرۆکێکی سادە و سوودمەند بۆ قوتابیان بەدی بێنین.
ئامانجمان ئەوەیە لەگەڵ ئەو ناوەرۆکە چڕە، قوتابیانی تازەکار لە ماوەی دوو کۆرسدا لەگەڵ مەسەلە و پرسەکانی ئابووریی سیاسیی نێودەوڵەتی ئاشنا بن. هیوادارم ئەم قوتابیانە سەبارەت بە خوێندن و لێکۆڵینەوەی بابەتەکانی ئابووریی سیاسیی نێودەوڵەتی حەزێکی زۆرتر پیشان بدەن.[1]