دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئێمە وەکو بەڕێوەبەری ئامادەییەکانی سنوری پەروەردەی کفری بڕیاری بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەین. تا داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت. کە لەم خاڵانەی لای خوارەوە خۆی دەبینێتەوە:
1- پێدانی مووچەی تەواو بەبێ لێبڕین و دەستکاری کردن هەموو 30 ڕۆژ جارێک.
2- خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین ڕەتدەکەینەوە، چونکە پێمان وایە سەرکەوتوو نابێت و نابێتە بەدیلی خوێندنی ناو پۆل و قوتابخانە و خوێندنگاکان.
3- ئەگەر وەڵامی داوا ڕەوەکانمان نەدرێتەوە ڕۆژی 27 ی مانگ کەیەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە دەیکەین بەسەرەتای بایکۆت و ناڕەزایەتی ئێمەش وەکو توێژیکی ماندوو هاوڕای شەقام و ناڕەزایەتیەکان دەبین.
4- مۆڵەت دەدەین بەحکومەت و وەزارەتی پەروەردە تا بەرواری 10-10-2020 بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانمان، ئەمە داواکاری ئێمەیە، داواکاری مەدەنیانە و ئاشتییانە و لە ئەگەری وەڵام نەدانەوەی حکومەت بایکۆت بەردەوام دەکەین لەسەرجەم ئامادەییەکانی سنوری پەروەردەی کفری.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,392 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!