دەقی پرسەنامەکە:
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی کەسایەتیی دیار و ناسراوی بنەماڵەی شێخ مەحموودی نەمر و سلێمانی، خولێخۆشبوو شێخ سالاری حەفیدمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی حەفید زادە دەکەین و هاوبەشی خەمیانین، لە خوای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە کەسوکار و خزمان و بنەماڵە بەڕێزەکەی ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2020/10/7[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,429 defa görüntülendi