Kütüphane Kütüphane
Arama

Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır


Arama Seçenekleri





Gelişmiş Arama      Klavye


Arama
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Öğe kaydı
Yeni başlık kaydı
Resim gönderin
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Araçlar
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Diller
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Benim Hesabım
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
Arama Öğe kaydı Araçlar Diller Benim Hesabım
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Yeni başlık kaydı
Resim gönderin
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Hakkında
 Olayla ilişkili konu
 Kullanım Koşulları
 Kurdipedi arşivcileri
 Yorumlar
 Kullanıcı koleksiyon
 Olayların kronolojisi
 Etkinlikler - Kurdipedia
 Yardım
Yeni başlık
Kütüphane
ATATÜRK VE ALEVİLER
05-09-2024
Sara Kamele
Kütüphane
FOLKLOR ŞiiRE DÜŞMAN
28-08-2024
Sara Kamele
Biyografi
Kemal Bozay
26-08-2024
Sara Kamele
Biyografi
Sefik Tagay
26-08-2024
Sara Kamele
Biyografi
Cahit Sıtkı Tarancı
26-08-2024
Sara Kamele
Biyografi
Erdal Kaya
24-08-2024
Sara Kamele
Mekanlar
Kulp (Diyarbakır)
22-08-2024
Sara Kamele
Mekanlar
Silvan (Diyarbakır)
22-08-2024
Sara Kamele
Mekanlar
Lice (Diyarbakır)
22-08-2024
Sara Kamele
Mekanlar
Kocaköy (Diyarbakır)
22-08-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale
  535,389
Resim
  109,205
Kitap PDF
  20,184
İlgili Dosyalar
  103,311
Video
  1,514
Dil
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,910
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,627
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,950
عربي - Arabic 
30,096
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,716
فارسی - Farsi 
9,334
English - English 
7,519
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,635
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
345
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
69
Español - Spanish 
53
Polski - Polish 
53
Italiano - Italian 
51
Հայերեն - Armenian 
50
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
17
Ελληνική - Greek 
15
עברית - Hebrew 
15
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Esperanto - Esperanto 
4
Čeština - Czech 
4
ქართველი - Georgian 
4
Catalana - Catalana 
3
Srpski - Serbian 
3
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
Grup
Türkçe
Kısa tanım 
1,908
Kütüphane 
1,206
Biyografi 
376
Mekanlar 
72
Yayınlar 
41
Şehitler 
40
Belgeler 
9
Parti ve Organizasyonlar 
5
Kürt mütfağı 
4
Resim ve tanım 
3
Çeşitli 
2
Tarih ve olaylar 
1
Dosya deposu
MP3 
323
PDF 
31,230
MP4 
2,489
IMG 
200,010
∑   Hepsi bir arada 
234,052
İçerik arama
Biyografi
Esat Şanlı
Mekanlar
Yeşilli
Mekanlar
Kulp (Diyarbakır)
Biyografi
Sefik Tagay
Biyografi
Kemal Bozay
سکرتێرە 48
Tarihi fotoğraflar milli servetimizdir! Lütfen logolarınızla, yazılarınızla ve renklerinizle onların değerini düşürmeyin!
Grup: Kısa tanım | Başlık dili: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Değerlendirme
Mükemmel
Çok iyi
Orta
Kötü değil
Kötü
Favorilerime ekle
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!
Öğenin tarihçesi
Metadata
RSS
Seçilen konunun resmini Google'da arayın!
Seçilen konuyu Google'da arayın.
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 48

سکرتێرە 48
سکرتێرە 48

چوومە ژۆری خۆم و دانیشتم، دایە جووجە هات، گۆتی : لە دەوری سەرت گەڕێم چایۆکەکت لۆ لێنێم !؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا، بەران قەول بوو ئەوڕۆ دۆڵمەی بینیە وەزارەتی و بیخۆین، کا چم نەدیت ! گۆتی : وەڵلا بەقوربانت دۆڵمەکەم هینا، بەران ئەتوو چوویە دەرێ و هەر نەهاتیەوە، زێخە قومبارەستوورو ست گوڵاڵە گۆتیان : کچێ دەبینە بیخۆین، خوا بزانی وەزیر لەکێ دەعوەتەو چ دەخوا، وەڵلا کەتنە سەرێ و هەموویان لرف کرد ! گۆتم : برێ هیچتان لۆ من و مام عەوڵاو جەعۆی نەهێشتەوە ؟ گۆتی : ناوەڵلا، بەران چاوم لێبوو زێخە قاپەکی وەلانا، ئەوجە نازانم لۆ تووە یان لۆ ئێکیدیە..! گۆتم : ئا ئێ ئێ، دەتوو بڕۆ چایەکم لۆ لێنێ، خوا کەریمە لۆ دۆڵمەکەی توو..!
گازی جەعۆو مام عەوڵام کرد، گۆتم : بڕۆنە تەواری و جەماعەتی بیننەوە، برێن بابە وەرنەوە وەزیر سەلامەتەو هیچی لێنەهاتیە ! مام عەوڵا گۆتی : باشە ئەگەر پرسیان ئەدی ئەو دەنگ و دۆرە چبوو براوبۆوە، برێین ژنەک بابووجەکی لە لاچاوی دایە، بەران سەلامەتە !؟ گۆتم : توخوا ئەوە قسەیە دەیکەی، ناوەڵلا دەزانی چبکە، بڕۆ سە تەلەفزیۆنەکی و ئەو قسانە بکە..! بڕۆ ئەو ژنانە بینەوە بڕۆ، جەعۆ گۆتی : گدۆ هەندم سووبوویتەوە ئەو دیحایەت لەدوو براو بوویتەوە، بڕوا بکە ئەگەر کۆترەکیشم بمردبا هەر هەندەم سوودەبۆوە..! گۆتم : نۆبەتی تووە کارخانچی..! باشبوو ئەوان ڕۆیشتن و دایە جووجەش قاوەک و ئاوەکی لۆ هینم و داینا، گۆتی : جەرگۆ قسەکی بکەم عێدز نابی ! گۆتم : ناوەڵلا، دەبرێ دایە جووجە برێ ! گۆتی : ئەرێ ئەوە لاچاوت چیلێهاتیە، قاتی ساتمەت نەکردیەوە دم و چاوت بە عاردی کەتبی ! گۆتم : ناوەڵلا دایە جووجە، پێکەنینەکی کردو گۆتی : قاتی داکی ئەعمەدی شەپیلاغەکی ڕانەوەشاندییێ !؟ گۆتم : ئەوها لەمن دەگەی ؟ گۆتی : وەڵلا برێم چ، زەلامی ئەو زەمانەی زۆر بێ جەوهەرن جەوهەر ! گۆتم : بڕۆ چایەکەم لۆ بینە بڕۆ..! باشبوو دایە جووجە خشی لۆلای چایەکەی..!
مۆبایلم دەریناو گۆتم : باشە ئەو هەموو ڕادیۆو تەلەفزیۆنە باسی کووشتنی منیان کردیە، لۆ داکی ئەحمەدی تەلەفۆنەکی لۆمن نەکرد، چشتی ئەوها کوو دەبی..! تەماشا مۆبایلی دەکەم دەبینم شەحنی نەمایە..! گۆتم : ئوهۆهۆه، دەردەکە ئە لێرەیە، هەونکە خوا بزانی تووشی چ بەزمەکی بووینە..! مۆبایلم لەسەر شەحنی داناو تەلەفزیۆنم پێکرد، دەبینم نووسرایە بەپەلە ! گۆتم : یا ئەڵلا خێر، خیندمەوە نووسرایە : تائێستا چارەنووسی وەزیری کاروباری ژنان دیارنیە، هەندێک دەڵێن مردووەو هەندێکیش دەڵێن لە گیان کێشانە..! گۆتم : یاڕەبی خوایە زۆر شوکر، ئەتوو بڕۆنێ چ بەزمەکیان نایتەوە..!
هەر ئەوەندە مۆبایلەکەم شەحنی لۆچوو زەنگەکە لێیدا، تەماشام کرد سەرۆک وەزیران بوو، وەرامم داوەو گۆتی : ئەرێ ئەتوو مای ؟ ئەوە چت بەسەر هاتیە هەی مارت خرانەبی، کێ تەققەی لەتوو کردیە، باشە مۆبایلت لۆ قەپاتە ؟ گۆتم : وەڵلا شەحنی نەمابوو، کەسیش لێی نەدایمەو لە گیزی ساغترم، هەر لێدانی ئەو بابووجەی بووە تەقیتەوەو بوویتە ئەو دەنگ و دۆرە، گۆتی : دە لێدوانەکی بدە ڕەحمەت لە بابت، دنیاو بنیا تەلەفۆنی لۆ کردیمە، وەرە سەر تەلەفزیۆنەکی و برێ هەمووی درۆیە..! گۆتم : باشە بەچاوان، هەر ئێستا..! مۆبایلم قەپات کرد و تەلەفۆنم لۆ ئوم حەمادەی کرد، هەریگرت و زیڕو هۆڕی دەگەیشتە بن پەڕەکەی عاسمانێ، گۆتم : هێور بەوەو مایمە، هیچم لێنەهاتیە و ساغم..! دیاربوو لە خۆشیان ڕەق ببوو و قسەی پێنەدەکرا، هەرچەند گۆتم ئەلۆ ئەلۆ فایدەی نەبوو، مۆبایلم قەپات کردو فەیس بووکم کردەوە، دەبینم هەموو ڕەسمی منە بە خاوی و برژایی و کورایی، سێبەشی فۆتۆشۆپ بوو، سەرکی منیان بە کەلەشەکی خیناوی وەنابوو لەسەر جادەی کەتبوو، لەبنیان نووسیبوو دوا وێنەی تەرمی وەزیری کاروباری ژنان، ڕسمی وەنەوشەکیان دانابوو، ممکینە دووسەت گووللەی پێکەتبوو، نووسیبوویان ئۆتۆمبیلەکەی وەزیری کاروباری ژنان، ئەوجە لە کۆمێنتەکانیش هەرمەپرسە، دەهەزار جوون بە فلووسەکی، ڕێ و پیکیان دەرینابووم لەگەر جوونان..! تەماشا تەلەفزیۆنیم کرد دیتم پێش تەواریەو پەیامنێرەکە دەرێ : ڕاستەوخۆ لەپێش تەوارینە، قسەهەیە تۆزەکیدی تەرمەکەی بدەنەوە، بەران هێشتا دیار نیە کەس و کاری لەکێی دەشارنەوە، ڕەنگە تۆزەکیدی سەرۆک وەزیران و سەرجەم وەزیرەکان بگەنە ئێرە، شایانی باسە ئەوە سێیەم وەزیرە کە لەو کابینەی دەکوژرێ..!!

گۆتم وەچاکە لە فەیس بووکەکم ڕسمەکی براوکەمەوەو برێم مایمە، ڕسمەکی خۆم گرت و براوم کردەوە، لەبنیم نووسی، ساغ و سەلامەتم و لە نووسینگەی خۆم دانیشتووم، هەواڵی کووشتنی من سەرلەبەری درۆیە..! دیتم لایک و مایک دەستی پێکرد، هەبوو دەینووسی : پەکووف، پێم ناخۆشە ساغی، وەلحاسر دەستم بەتەلەفۆنان کرد لۆ کەناڵەکان و پێم دەگۆتن ساغم و هیچم لێنەهاتیە..! وەختەکی دایە جووجە بەخۆو بە چایەوە هات، چایەکەی لەپێش دانام و گۆتم : دایە جووجە وەرە سێلفیەکی بگرین ! گۆتی : ئەی چاوم کۆرەبی جەرگۆ، سلفی لە چ دەدەی..! گۆتم : بەخوای دایە جووجە هەتا ئەتوو تێدەگەینم بەخۆم فکرو خەیارم لۆ چشتی قۆڕ دەڕوا، کچێ دەوەرە ڕسمەکی بگرین هەی جووجەڵە..! وەڵلا لەگەر دایە جووجەی سێلفیەکمان گرت و ویستم براوی کەمەوە، تەماشا دەکەم فەیس بووک پڕی ئەو هەواڵەی بووە، فەیس بووکەکەی ڕەحمەتی هاک کرایە..! گۆتم : یاڕەببی خوایە زۆر شوکر، ئەتوو بڕۆنێ تووشی چبووم، وەڵلاهی وەچاکە بەخۆم بچمە تەواری و لێدوانەکی بدەم لۆ دەستگایەکانی ڕاگەیاندنی..!
هەرکووی هەبوو چایەکەم خواردەوەو هەستام بچمە دەرێ، دایە جووجە هات و گۆتی : ئەوە کێوە دەچی جەرگۆ ؟ گۆتم : دەزانی چیە، چیدی بەمن مەرێ جەرگۆ، برێ جەنابی وەزیر و خلاس و بڕایەوە، گۆتی : وەی بەچاوان جەرگۆ، ئەگەر چیدیم وەگۆ ئەو سەرەی من لە خمێ بنێ، باشە جەرگۆ..! گۆتم : ئەوە کەلکی قسە کردنێی نیەو هەر وازی لێبینم باشە، چوومە خوارێ و لۆ گەراجی ڕۆێشتم، دیتم کەسی لێنەبوو چۆل و هۆل، ئیللا ئۆپترایەکی لێبوو، گۆتم : دەبی ئەوە ئی کێبی، چوومە کن پۆلیسەکانی دەرکەی، دیاربوو سێ پۆلیس بوون ڕاوەستابوون، ئێکەکیان مەنجەرەکی گچکەی لەسەر هیتەرەکی دانابوو، چەقووەکی دەو مشاری پێبوو، تەماتەی هورد دەکردو لە مەنجەرەکەی دەکرد، وەکی چاویان بەمن کەت هاتن و بەڕێز وەستان، گۆتیان : فەرموو گەورەم ئەمرکە..! گۆتم : کیهانتان تڕومبێلی هەیە، ئێکیان گۆتی : ئەمن ئۆپترایەکم هەیە گەورەم، وا لەگەراجیم ڕاگرتیە..! گۆتم : دەبڕۆ بینە، بابڕۆین، ئیشەکم هەیە، گۆتی : وەی بەچاوان گەورەم، غاریدا لۆلای تڕومبێلەکەی بچی بینی..!
هەندەی نەبرد پۆلیسەکە بەخۆو بە تڕومبێلەوە هات، گۆتی : گەورەم، فەرموو سواربە، لە پێشەوە سواربووم، گێڕی گۆڕی و ڕۆیی، دوایێ ڕاوەستا، لەبیری کرد ئەمنی لەگەرە، ئاوڕەکی لە دوو پۆلیسەکەی داوەو گۆتی : وەڵڵا بەشی من هەرنەگرن لەو تەماتەو ڕونەی عەرزتان دە...م..! بەدەستە خۆم نەبووم پێکەنینم هات، ئاوڕی داوەو ئەمنی دیت، ڕەنگی وەکی خورمای لێهات و نەیزانی چبرێ، ئاخیری گۆتی : گەورەم، داوای لێبوردن دەکەم، وەڵلا لەبیرم کرد ئەتووم لەگەرە..! گۆتم : هەرگێش مەدێ، تەماتەو ڕوون چاوی پیاوی تاری دەکا..! گۆتی : کێوە بچم گەورەم ؟ گۆتم : بڕۆ تەواری ! گۆتی : خۆ داکی منداران نەسووتایە ؟ گۆتم : ناوەڵلا، گۆتی : ئەدی مندارەکەت نەفتی خواردتەوە ؟ گۆتم : نەخێر..! گۆتی : دیتمەوە، گۆتم : چت دیتەوە ؟ گۆتی : کوڕە گەورەکەت دەستی بەبەر دەرکەی کەتیە ! گۆتم : نەخێر ئەوەش نیە، بەس ئەتوو دەرێی گێ نادەیە ئەخبارو تەماشا تەلەفزیۆنی ناکەی ؟ گۆتی : ناوەڵلا گەورەم، دوژمنم درۆیە، لۆیێ ئەو پۆلیسانەش ناوێرن هیچ خەبەرەکم لۆ بگێڕنەوە چونکە ئەمن بە دەنگ و باس و چشتی وا هەموو قالبم ڕەق دەبی و مەعیددەم دەترشێ..! لۆ چبووە جەنابی وەزیر ؟ گۆتم : وەڵلا دنیاو بنیا دەرێن وەزیری کاروباری ژنانیان کووشتیە ؟ گۆتی : یەعنی ئەتوو ؟ گۆتم : بەرێ ! گۆتی : وەڵلا ڕێی تێدەچی ! گۆتم : چ ڕێی تێدەچی ؟ گۆتی : ڕێی تێدەچی ئەو درۆیانە وەکی ئاگری ناو پووشی براو ببتەوە، گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : وەڵلا سیاسیەکان سێ جەمە نان و درۆمان دەرخوارد دەدەن..!

گۆتم : باسی سیاسەت مەکە بانەمان گرن ! گۆتی : ههههههه، ئەتوو وەزیری و ئەوها دەرێی، دەبی قوڕ بەسەرەکی من چبرێ ! گۆتم : سوحبەتی دەکەم سوحبەت ! گۆتی : جەنابی وەزیر ڕاپۆرتەکم لەسە نەنووسی و سەرم لەقوڕێ ڕاکەی ؟ گۆتم : لۆ وەدەرێی ؟ گۆتی : ماخران ڕاپۆرت نووس هەند زۆر بووینە، وەڵلا وەبیللا لە مووی بن باغەری پیاوی زیاترن ! گۆتم : جێت نەدیتەوە ئەوێ نەبی ! گۆتی : فشەیە فشە، بەخوای ئەوەی دنیای بە قورسی بگری فلیمی وەها دەسووتێ، بەسابوونی لۆکسیش ناشوورێتەوە..! باشبوو خوا ڕەحمی کردو گەیشتینە تەواری، هاتمە خوارێ و گۆتم : زۆر مەمنون، ئەتوو بڕۆوە وەزارەت و چاوەڕێم مەکە، گۆتی : ناوەڵلا ناڕۆم هەتا لەگە خۆمت نەبەمەوە، گۆتم : ئەو ئەزیەتەی ناوێ، مام عەوڵاو جەعۆی سایەقم بە تڕومبێلەوە لێرەنەو لەگەوان دێمەوە..! گۆتی : زۆر باشە، خوات لەگەربی جەنابی وەزیر..!
ڕۆیشتم لۆ ناو تەواری دیتم دنیا خڕبوویتەوە، یەکسەر لۆلای کامیرەی تەلەفزیۆنەکان چووم، گۆتم : بەشکو یەکسەر لێدوانی بدەم و خەرکەکە بزانی درۆیە، گەیشتمە وێ دیتم مام عەوڵا وا لێدوانی دەدا لۆ تەلەفزیۆنەکان، ئاگای لەمن نەبوو، دەیگۆ : بابە وەڵلا وەزیر ساغەو بەرای لێنیە، تازە بەخۆم لەکنەوی هاتم لە وەزارەت و ئەمن پاسەوانی ویمە، ڕاست چوومە پێش کامیرەکان و گۆتم : ئەمن وەزیری کاروباری ژنانم و ساغم و هیچم لێنەهاتیە، تکایە ئەو هەواڵە درۆیەی ڕاگرن و چیدی براوی مەکەنەوە ! پەیامنێرەک گۆتی : ئەدی مادام ساغی ئەو لاچاوەت لۆ شین و مۆر بووە، دیارە بە تەئکید کێشەک هەیە..! گۆم : کاکە هەرچی هەبی کێشە نیە گرنگ ئەوەیە ئەمن ساغم و داوا لە کارمەندەکانی وەزارەتەکەم دەکەم فەوری بگەڕێنەوە وەزارەتی..!
تەماشام کرد لە پشتەمن بووە هەلهەلە لێدان، ئاوڕم داە دیتم کارمەندەکانی وەزارەتیە، ست گوڵاڵە لە پێشیتیان و دەست هەردەشەقێنی و دەرێ هەلهەلەی لێدەن ! جەعۆ سەری لەبن گێی نام و گۆتی : وەڵلا وەبیللا سێبەشیان درۆی دەکەن، هەموویان گەش ببوونەوە، هەتا ئەتوو هاتی ئەوجە گێڕیان گۆڕی ! گۆتی : گێمەدێ دنیا هەر ئەوهایە.. گوڵاڵەخان در خۆشی خۆی دەربڕی و گۆتم : پێیان برێ بابچینەوە وەزارەتی، گۆتی : بەچاوان..! ئیدی ڕوخسەتم لە دەستگایەکانی ڕاگەیاندنی وەرگرت و گۆتمە، جەعۆو مام عەوڵای بابڕۆین..! گەیشتینە کن تڕومبێلی و سواری تڕومبێلی بووین و بەڕێکەتین لۆ وەزارەتی..!
جەعۆ گۆتی : ئوستاج، وابزانم دۆڵمەکەی دایە؟جووجەشمان فت ! گۆتم : واپێدەچی ! مام عەوڵا گۆتی : ئیمن مسۆگەرەو ئەنگۆش کەیفی خۆتانە، جەعۆ گۆتی : پیرەسە لۆ ئیتۆ مسۆگەرە !؟ گۆتم : پێدەچیمست زولەیخا بەشی هاویشتبیتە پەنایێ..! مام عەوڵا گۆتی : دەستخۆش جەرگۆ ! گۆتم : ئەوەچیە، هەر ئەتوو مابووی برێی جەرگۆ ! گۆتی : دایە جووجە مەدرەسەیە، ئەمە هەر ڕۆژەی چشتەکی لێ فێر دەبین..!

گەیشتینەوە وەزارەت، پۆلیسەکە لە پێش دەرکەی بوو، سەلامەکی دەرەجە ئێکی لۆ کردم، گۆتمە جەعۆی ڕاگرە..! ڕایگرت و گۆتمە پۆلیسەکەی : تەماتەو ڕوونیان لۆ هەرگرتبووی ؟ گۆتی : ئا ئا، سەیدی لۆ نایێی پارووەکی بخۆی ؟ گۆتم : زۆر مەمنون، ئەتوو لۆ نایێی دەعوەتی من بی ؟ پێکەنی و گۆتی : بێ ئەدەبی نیە قسەکی بکەم ! گۆتم : ئەوەی لەدرتە برێ ! گۆتی : وەڵلاهی هەنکی یەک کەرم خواردیە و چجێ نەمایە تێیکەم، با ئەو دەوعەتەی جەنابت لۆ ڕۆژەکیدی بی ! گۆتم : وەی بەچاوان، ئەمن لەخزمەت دامە ! جەعۆ پێی لێنا لۆلای گەراجی و ئەمن هەر فکرم لە باشی و سادەیی کوڕە هەژارو کاسبەکانی خۆمان دەکردەوە، بەڕاستی ئەگەر ئەو میللەتە شوانەکی باش و دڵسۆزو دەستپاکی هەبی، لە مووی لانادا..!
چووینەوە ناو وەزارەت و دیار بوو ست گوڵاڵە هەموو کارمەندەکانی خڕکردبۆوە لۆ پێشوازی من، هەر چوومە ژۆرێ بووە هەلهەلە لێدان و چەپرە کووتین، دەستم برند دەکردو سەلامم لێدەکردن وسوپاسم دەکردن، دەمزانی هەندەکیان زۆر بە ڕاستگۆیانەو درسافی ڕاوەستاینەو هەندەکیشیان درۆی دەکەن و دوو ڕووییە پیشانی منی دەدەن، ئیدی ژیان ئەوهایە و ناکرێ هەموو کەس لێت ڕازی بی، هەتا ئەگەر لەسەر هەقیش بی، درنیابووم ئەگەر ئەو کووشتنەی من ڕاستبایە، زۆر کەس شینی لۆ دەگێڕام و زۆریش شاییان دەگێڕاو سەر چۆپیەکەیان بەخۆ دەگرت..!
گوڵاڵە خان هاتە پێشەوە و بەگەرمی بەخێراتنی کردم و سوپاسی خوای مەزنی کرد کە سەلامەت بووم، ئەمنیش وتەکی کورتم پێشکەش کردو سوپاسی هەمووانم کرد، ئیدی چوومەوە ژۆرەکەی خۆم، کارمەندەکانی نووسینگەی خۆم بەخێراتنەوەیان کردم و خۆشحاری خۆیان دەربڕی بەسەلامەتیم، سوپاسم کردن، هەندەی نەبرد شەربەتەکیان لۆ هینام گۆتیان : ئەوە دیاری سەلامەتیتە..! فڕەکم لێداو گۆتم : ئەرێ مام عەوڵا چیلێهات ؟ گۆتیان تازە لێرەبوو، گۆتم : بڕۆن بیبیننەوە..!
مام عەوڵا هات، دیتم دەوی دەستڕیەوە، گۆتم : دەرێی لێت دایە لەدۆڵمەی ؟ گۆتی : ئحم ئحم، ئەرێوەڵلا ست زولەیخا خۆشبی، گۆتم : باشە ست زولەیخا لێرە چ دەکا، ئەدی ئیمتیحانی نیە ؟ گۆتی : بەرێوەڵلا، بەران لەبەر دەوعەتەکەی هاتبوو، گۆتم : بەمنت نەگۆ دایە جووجە لۆ مەدرەسەیە ؟ گۆتی : بەینی خۆمان بی ئوستاج، دایە جووجە ست زولەیخای لۆ تەرتیب کردم، گۆتم : نەبابە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، ئەگەر دەرێی پێی دەرێم، وەڵلا لە ماوەی بیست و چار سعاتی ژنەکت لۆ تەرتیب دەکاو دیلیڤەریشی هەیەو هەر ئەزیەتی ناوێ بەخۆت بچی..! گۆتم : مام عەوڵا ئەمن تاقەتی ئەو شتانەم نیەو وازم لێبینە ! گۆتی : ئەمن لۆ توومەو ئەتوو لۆ کێتە ! وەڵلا وەبیللا ئەو دەست و قەرەم و کورسیەی تووم هەبایە، هەموو جمعەو خەمیسان ئێکەکم لە عاردی دەدا..! گۆتم : بڕۆ دۆڵمەکەی تەواوکە بڕۆ، هەتا ئەخلاقت تێک نەدایمە، باشبوو مام عەوڵا چووە دەرێ..!
دەوام بەرەو تەواو بوون دەچوو، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی تەلەفۆنی لۆ کردم و گۆتی : سبەینێ سعات دە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانە، تکایە ڕاپۆرتی وەزارەتی لەگەر خۆت بینە، گۆتم : باشە ئیشاڵلا، بەچاوان..! فایل و مایلم پێچاوەو هاتمە دەرێ، سواری تڕومبێلی بووین و گەڕاینەوە لای مارێ، وەکی گەیشتمە لای مارێ، دیتم کۆرانیمە جممەی دێ، گۆتم : یا ئەڵلا خێر، دەبی چببی ؟ جەعۆ گۆتی : لۆ نازانی چبووە گدۆ، خەرکی گەڕەکێ هاتینە ئەخبارت بپرسن چونکە سەلامەت دەرچووی، گۆتم : ئا ئێ ئێ، وەڵلا هەر لەبیرم نەبوو، لەتڕومبێلی هاتمە خوارێ و بووە دۆرو زوڕنا کووتان، جەماعەت هەمووی چەپرەی لێدەدا، پیرداو بێ ددان پەرۆکەکی سۆری بەدەست گرتبوو و بای دەدا، لەوسەری خەرکەکەی بە لەرزانە دەچووە ئەوسەری، شەمسەدین گەندەبای خۆی کووشت هەنکی هەرپەڕی، تەماشا دەکەم میرۆ هەشت نۆ چەکداری لەگەرە، بەخۆی حەفتاو پێنجیەکی پێبوو، ممکینە هەزار گووللەی بیکەیسیشی لەخۆی لوول دابوو، هاتە پێشەوەو لوولەی لە عاسمانێ کرد، پەنجەی پێوەناو هەر حەفتاو پێنجی بەتار کرد، ئەمن هەر زەندەقم چوو، چونکە حەفتاو پێنجیەکەی بەیەک دەستی گرتبوو، دەمگۆ هەونکە لەدەستی دەکەویتە خوارێ و ئەمن دەکاتە بێژینگ..! هوردە هوردە چووینە ژۆرێ، دیتم سێ چار کاوڕی خڕو پڕ بە ئاسنی وەکرابوون و دوو سێیەک گۆشتیان لێدەکردەوەو لە تکەیان دەدا، لە حەوشێمە کورسی بەڕێز داندرابوون، لەسە کورسیەکی دانیشتم و جەماعەتیش هەمووی لەدەورەم بوون، نەنە خانێ بە سنیان شەربەتی دەگێڕاو داکی ئەحمەدی و سێ چار ژنیدی سفرەیان ڕادێخست.. هەندەی نەبرد نان داندراو فەرموویان کردو دەستمان بەنان خواردنێ کرد، جەعۆ گۆتیە مام عەوڵای : پیرە سە، کوو خۆت بەو دۆڵمە عیزەی تێر کرد، دەوجە بڕۆ لە گووپی خۆت بدە، ئەو نانە زەریفەت لە قیسە خۆدا..! مام عەوڵا گۆتی : خەمی منت نەبی جەعۆ، گۆشت بیژیە (زۆڵە)، جێی خۆی دەکاتەوە لەناو هورگی پیاوی..!

مەجید دۆنکی پاروەکی گەورەی کردو گۆتی : ئەرێ جەنابی وەزیر لۆ تەعیناتەکەی گەڕەکێ چت کردەوە ؟ خۆ ئەمە بە ژن و پیاوەوە عەرزوعارمان داتوو، ئەتوو جوابەکی مەت نەداوە ؟ گۆتم : وەڵلاهی کاک مەجید ئەمن زوو بەمام عەوڵام گۆ دامەزراندن ڕاوەستایەو با کەس چاوەڕێ نەکا، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج ڕاست دەکا، ئەمن بەخۆشم پێم گۆتن، بەران مەجید چونکە دۆنکیە، زوو زوو چشتی لەبیر دەکا..!
نەنە خانێ لەوسەری ڕاهات و دوو شیشە گۆشتی سەددامی هیناو لەپێش مام عەوڵای دانا ! جەعۆی ماری کم خۆی پێ نەگیراو گۆتی : ئەی نەنە خانێی فەقیر، بێ ساعێبی بێ تەگبیر، نازانی وەزع کووە و چ کارەساتەک بەڕێوەیە ! ئەمن و مام عەوڵا دەستمان ڕەق بوو، پارووش لە دەومان هیشک بوو، تەماشا ئێکدیمان کردو نەمانزانی چبرێین ! نەنە خانێ لە جەعۆی هاتە پێش و گۆتیە جەعۆی : هەی قالۆچە ! پێم برێ بزانم چ کارەسات بەڕێوەیەو چبووە ؟ باشبوو یەکسەر بەجواب هاتم و گۆتم : نەنە خانێ دیارە نەتزانیە مام عەوڵا معاشی وەرگرتیە ؟ گۆتی : ناوەڵلا لەکێ بزانم ! گۆتم : ئێ جەعۆ مەخسەدی ئەوەیە، یەعنی مام عەوڵا معاشی وەرگرتیەو دیاریەکی لۆ توو نەکڕیە..! مام عەوڵا یەکسەر ڕەنگی هاتەوە بەرێ و گۆتی : ئەو جەعۆیە خۆڕیە ئیللا دەبی وەزعەکەی تێکدا، ئەمن دامنابوو بکەمە سوفرایس لۆ خانێی، بەران ئەو سەیە تێکیدا..! هەنیشکەکم لە جەعۆی داو گۆتم : بێدەنگ بەو جوابی مەدەوە..باشبوو خوا ڕەحمی کرد وەزعەکە بە هێوری تێپەڕی..!
نان خوراو چایە خوراوەو وەختەکی خۆشمان بردە سەری بە سوحبەت و قسەی خۆش، گازی پیرداود بێ ددانم کردو سەرم لەبن گێی ناو گۆتم : کێ ئەو مەسرەفەی کردیە ؟ گۆتی : ئەوە چیە ئوستاج جوونمان پێدەدەی ؟ گۆتم : چشتی وا قبور ناکەم و ئیللاو بیللا دەبی پارەکەی وەرگرنەوە ! بەهەزار دەردی سەری ڕازیم کردو پارەکەی وەرگرتەوە، ئیدی هەتا درەنگ دانیشتین و دوایێ جەماعەت پەرتەیان کردو هەرکەسەو گەڕاوە ماری خۆی..!
ئەوشەوە بەهێوری تێپەڕی، بەیانی هەستام نانم خواردو بەڕێکەتم لۆ وەزارەتی، چوومە ژۆرەکەی خۆم و ست گوڵاڵە هات، گۆتم : ئەرێ باشە کا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ؟ گۆتی : وەڵلا دەوام ناکا، بەس سەرە مانگان پیاوەکەی دێ معاشەکەی لۆ وەردەگری، گۆتم : لۆ بەخۆی نایێ، گۆتی : وەڵلا ممکینە بێزی نێ بێ، گۆتم : لۆ خۆی بەچ دەزانی، ئێستا تەلەفۆنی لۆ دەکەی و دەرێی هەر ئەوڕۆ بێتەوە دەوامێ، ئەگەر نا لەو پۆستەی لای دەدەم و لیژنەی لێکۆڵینەوەشی لەسەر دروست دەکەم، کەوا دەوامی ناکاو معاشی وەردەگری..! گۆتی : بەچاوان پێی دەرێم.. !
چوومە ئەنجومەنی وەزیران، گۆتمە مام عەوڵاو جەعۆی : ئەنگۆ بڕۆنەوە وەزارەتی، ئەگەر ئیشم بەنگۆ بوو، تەلەفۆنتان لۆ دەکەم، گۆتیان : زۆر باشە، خوا حافیزیان کردو بەڕێکەتن، بەخۆشم چوومە ژۆرێ و لۆلای ژۆری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕۆیشتم، گەیشتمەوێ و دیتم چار پێنج وەزیر هاتینە، سەلامم لێکردن و دۆقەم لەگەر کردن، دانیشتم و بەخێراتنیان کردم، جاحێرەک قاوەک و ئاوەکی لۆ هینام..! وەزیری ڕۆشنبیری سەری لەبن گێی نام و گۆتی : کوی ؟ گۆتم : باشم، ئەتوو کوی ؟ گۆتی : باش نیمە ! گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : دەزانی ئەو گەوادە واز ناینی ! گۆتم : کیهان گەواد، ماشەڵلا ئەمە گەوادمان گەلە زۆرە..! گۆتی : کورە شڕبلی دەرێم شڕبل ! گۆتم : لۆ چیدەوێ دیسان ؟ گۆتی : وەڵلا نامەی لۆ هەمووان ناردیەو هەڕو گیفمان لێدەکاو دەرێ : ئێکی دە دەفتەرم لۆ نەنێرن، فلیمەکەی براو دەکەمەوە ! گۆتم : کورە دە وس ! گۆتی : ئەرێ بەگۆڕی حەسەن زیرەکی..!

گۆتم : ئەوجە بەتەمانە چبکەن ؟ گۆتی : بەخۆشم نازانم، ئەو سەگبابە کوو بووە قیڕو بنیشت و بەمە وەنووسا..! گۆتم : خەتای خۆتان بوو، ئێستا گوونتان کەتیتە ناو دەستی وی و بەکەیفی خۆی ڕایدەکووشی..! گۆتی : ڕاستە..! لەو قسانە دابووین سەرۆک وەزیران هات و لەبەری هەشتاینەوە، دۆقەی لەگەر هەموومان کرد، پاشان فەرمووی لێکردین لۆ هۆری دانیشتنی، ئەو پێشکەت و ئەمەش کەتینە دووی، هەرکەس لەجێی خۆی دانیشت..
سەرۆک وەزیران دەستی بەقسان کردو لە پێشەکیەکەی باگەرمی بەخێراتنی هەردوو وەزیرە ازەکەی کردو گۆتی : هیوادارم ئەرکی سەرشانی خۆیان بەباشی ڕاپەڕێنن، ئەوانیش زەردەخەکیان کردو گۆتیان : جەنابی سەرۆک وەزیران درنیابە ئەوەی لە توانامان دابی دەیکەین، پاشان سەرۆک وەزیران ڕاپۆرتی چالاکیەکانی ئەو ماوەی سەرۆکایەتی خۆی خیندەوەو بەدرێژی باسی کاروباری حکومەتی کرد، گۆتی : ڕاستە قەیران زۆرە، گرفت زۆرە، گەندەڵی زۆرە، بەران ئیرادەمان بەهێزەو میللەت ئامادە قوربانی بە هەموو چشتەکی بدا، ئەوەش مایەی درخۆشیمانە، ئەمە بەردەوام دەبین و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ باشتر دەبین، بەڕۆژەک و دوو ڕۆژی باش نابین، ئەمە هێشتا ساواینەو پێویستمان بەکاتی زیاترە، دوژمنمان زۆرەو چار دەورەمان بەگورگ دەورە درایە..! جەماعەت هەمووی تێکڕا چەپرەکی بە قووەتیان لێداو دەستخۆشیان لە سەرۆک وەزیرانیکردو پەیمانیان دا شەوو ڕۆژ لەسەر ئێک دانێن لۆ خزمەتی میللەتی..!
قسە زۆر کراو هەر وەزیرەی ڕاپۆرتی خۆی خیندەوە، هەمووی دەیانگۆ وەزع زۆر باشە و میللەت هیچ کێشەی نیەو ژیانەکە خۆش دەڕوا، زۆربەشیان داوای بودجەی زیاتریان دەکرد لۆ وەزارەتەکەیان، لەگەر زیاد کردنی نەسریەی نووسینگەی وەزیری و کڕینی چەند تڕومبێلەکی تازە لۆ وەزیرەکان چونکە زۆر زەرورە، وەزیری شارەوانی گۆتی : پێشنیاز دەکەم هەر وەزیرەی پارچە عاردەکی هەزار مەتری بدرێتێ و حکومەت پارەی بیناکردنیش سەرف بکە، زەرورە هەر وەزیرەک خانیەکی گەوری هەبی و ماریشی جودابی و تێکەر خەرکی نەبی، وەزیری تەندروستی گۆتی : داوا دەکەم کار ئاسانی بکرێ لۆ کردنەوەی خەستەخانەی ئەهلی و باجیشیان لێ وەرنەگیرێ، وەزیری پەروەردە گۆتی : تکایە قوتابخانەی ئەهلی زیادکەن، چەند زۆربی باشترە، حکومەت با ئەرکی خیندنێ لەکۆرە خۆی کاتەوەو خەرک خۆی مەسرەف لە منداری خۆی بکا، وەزیری کارەبای گۆتی : پێم باشە کەرتی کارەبای بەتەواوی ببیتە ئەهلی و حکومەت واز لەو سەر هێشەی بینی ! وەزیر خوێندنی باڵا کە یەکەم دانیشتنی بوو، گۆتی : وەڵلا هەقی ئەوەی هەیە زانکۆی ئەهلی زۆر زیاد بکرێن و خەرک با منداری خۆی بنێریتە وێندەرێ، سەرۆک وەزیران گۆتی : ئەو پێشنیازانە چشتی باشن، بەران دەبی کەس خۆمان ئەو پڕۆژانە بکەن و لەپەنا سێبەری خۆمان بی و واریداتەکەش لۆ خۆمان بی..! وەزیری دارایی ڕای وابوو باج زیاد بکرێ و باج لەسەر هەموو چشتەکی دابندرێ، هەتا دەیگۆ هەق وایە ئەوەی سەتەلایت و تەلەفزیۆنیش بەکار دەینی باجی لێ وەرگرین، دەیگۆ پێم باشە باجەکان ببنە دوو قات و سێ قات، وەزیری ئاوقاف گۆتی : وەڵلا هەق وایە ئەوەی دێتە مزگەفتێش باجی لێ وەرگرین، ئەو خەرکە کوو دەبی بێنە مزگەفتێ و بەلاش نوێژێ بکەن، بێجگە لەوەش ئەو مەلایانەی ڕەخنە لەحکومەتی دەگرن و هاوڵاتیان هان دەدەن دژی حکومەت لە خوتبەی دوور بخرێنەوەو لێپرسینەوەیان لەگەر بکرێ، هەر مەلایەکیش دوعای لۆ حکمەتی نەکا معاشی ببڕین، وەزیری ناوخۆ گۆتی : ئەو فەیس بووکە چاک بێتامی کردیەو بەچاک و بەخراپ قسەمان پێدەرێ، زەرورە خەمەکی لێبخۆین و کۆنترۆلی بکەین، وەزیری ڕۆشنبیری گۆتی : ئەوە ئاسان نیە، بەران دەکرێ سەتان پەیجی سەربەخۆمان دروست کەین و ئەنواع و ئەشکال هەواڵی براو کەنەوە و خەرک درۆ و ڕاستی لێ تێکبچی..!
مایتی...[1]

Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 861 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!
HashTag
Kaynaklar
[1] Kurdipedia için özel öğe | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
Bağlantılı yazılar: 85
1. Kısa tanım سکرتێرە 01
2. Kısa tanım سکرتێرە 02
3. Kısa tanım سکرتێرە 03
4. Kısa tanım سکرتێرە 04
5. Kısa tanım سکرتێرە 05
6. Kısa tanım سکرتێرە 06
7. Kısa tanım سکرتێرە 07
8. Kısa tanım سکرتێرە 08
9. Kısa tanım سکرتێرە 09
10. Kısa tanım سکرتێرە 10
11. Kısa tanım سکرتێرە 11
12. Kısa tanım سکرتێرە 12
13. Kısa tanım سکرتێرە 13
14. Kısa tanım سکرتێرە 14
15. Kısa tanım سکرتێرە 15
16. Kısa tanım سکرتێرە 16
17. Kısa tanım سکرتێرە 17
18. Kısa tanım سکرتێرە 18
19. Kısa tanım سکرتێرە 19
20. Kısa tanım سکرتێرە 20
21. Kısa tanım سکرتێرە 21
22. Kısa tanım سکرتێرە 22
23. Kısa tanım سکرتێرە 23
24. Kısa tanım سکرتێرە 24
25. Kısa tanım سکرتێرە 25
26. Kısa tanım سکرتێرە 26
27. Kısa tanım سکرتێرە 27
28. Kısa tanım سکرتێرە 28
29. Kısa tanım سکرتێرە 29
30. Kısa tanım سکرتێرە 30
31. Kısa tanım سکرتێرە 31
32. Kısa tanım سکرتێرە 32
33. Kısa tanım سکرتێرە 33
34. Kısa tanım سکرتێرە 34
35. Kısa tanım سکرتێرە 35
36. Kısa tanım سکرتێرە 36
37. Kısa tanım سکرتێرە 37
38. Kısa tanım سکرتێرە 38
39. Kısa tanım سکرتێرە 39
40. Kısa tanım سکرتێرە 40
41. Kısa tanım سکرتێرە 41
42. Kısa tanım سکرتێرە 42
43. Kısa tanım سکرتێرە 43
44. Kısa tanım سکرتێرە 44
45. Kısa tanım سکرتێرە 45
46. Kısa tanım سکرتێرە 46
47. Kısa tanım سکرتێرە 47
48. Kısa tanım سکرتێرە 49
49. Kısa tanım سکرتێرە 50
50. Kısa tanım سکرتێرە 51
Belge Türü: Orijinal dili
İçerik Kategorisi: Roman
Teknik Meta Veriler
Bu öğenin telif hakkı, öğenin sahibi tarafından Kurdipedia'ya verilmiştir!
Ürün Kalitesi: 99%
99%
Bu başlık Ziryan Ali tarafından 24-12-2021 kaydedildi
Bu makale ( Rojgar Kerkuki ) tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır
Başlık Adresi
Bu başlık 861 defa görüntülendi
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Kısa tanım
Başkan Barzani: Feyli Kürtler Kürdistan halkının ayrılmaz bir parçasıdır
Kısa tanım
Kürt Olmak Zor!
Kütüphane
İFADE ÖZGÜRLÜGÜNÜN ON YILI
Biyografi
Cemal Süreya
Biyografi
Vanlı Memduh Selim
Kütüphane
BALDAKİ TUZ
Kısa tanım
Feyli Kürtler 2 bedel ödüyor: Yasalarda hak sahibiyiz, pratikte yokuz
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Biyografi
Metin Hakkı Uca
Biyografi
Reşan Çeliker
Kütüphane
99 Günlük Muhalefet Serbest Cumhuriyet Fırkası
Biyografi
Sermiyan Midyat
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Biyografi
Eren Keskin
Kütüphane
ATATÜRK VE ALEVİLER
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Kütüphane
FOLKLOR ŞiiRE DÜŞMAN
Resim ve tanım
1905 Mardin
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Kısa tanım
Kürt Tarihi’nin 53’üncü sayısı çıktı: Zazalar
Biyografi
Abdulbaki Erdoğmuş
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Kısa tanım
Faili meçhul siyasal cinayetler

Gerçek
Biyografi
Esat Şanlı
15-08-2024
Sara Kamele
Esat Şanlı
Mekanlar
Yeşilli
19-08-2024
Sara Kamele
Yeşilli
Mekanlar
Kulp (Diyarbakır)
22-08-2024
Sara Kamele
Kulp (Diyarbakır)
Biyografi
Sefik Tagay
26-08-2024
Sara Kamele
Sefik Tagay
Biyografi
Kemal Bozay
26-08-2024
Sara Kamele
Kemal Bozay
Yeni başlık
Kütüphane
ATATÜRK VE ALEVİLER
05-09-2024
Sara Kamele
Kütüphane
FOLKLOR ŞiiRE DÜŞMAN
28-08-2024
Sara Kamele
Biyografi
Kemal Bozay
26-08-2024
Sara Kamele
Biyografi
Sefik Tagay
26-08-2024
Sara Kamele
Biyografi
Cahit Sıtkı Tarancı
26-08-2024
Sara Kamele
Biyografi
Erdal Kaya
24-08-2024
Sara Kamele
Mekanlar
Kulp (Diyarbakır)
22-08-2024
Sara Kamele
Mekanlar
Silvan (Diyarbakır)
22-08-2024
Sara Kamele
Mekanlar
Lice (Diyarbakır)
22-08-2024
Sara Kamele
Mekanlar
Kocaköy (Diyarbakır)
22-08-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale
  535,389
Resim
  109,205
Kitap PDF
  20,184
İlgili Dosyalar
  103,311
Video
  1,514
Dil
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,910
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,627
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,950
عربي - Arabic 
30,096
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,716
فارسی - Farsi 
9,334
English - English 
7,519
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,635
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
345
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
69
Español - Spanish 
53
Polski - Polish 
53
Italiano - Italian 
51
Հայերեն - Armenian 
50
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
17
Ελληνική - Greek 
15
עברית - Hebrew 
15
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Esperanto - Esperanto 
4
Čeština - Czech 
4
ქართველი - Georgian 
4
Catalana - Catalana 
3
Srpski - Serbian 
3
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
Grup
Türkçe
Kısa tanım 
1,908
Kütüphane 
1,206
Biyografi 
376
Mekanlar 
72
Yayınlar 
41
Şehitler 
40
Belgeler 
9
Parti ve Organizasyonlar 
5
Kürt mütfağı 
4
Resim ve tanım 
3
Çeşitli 
2
Tarih ve olaylar 
1
Dosya deposu
MP3 
323
PDF 
31,230
MP4 
2,489
IMG 
200,010
∑   Hepsi bir arada 
234,052
İçerik arama
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Kısa tanım
Başkan Barzani: Feyli Kürtler Kürdistan halkının ayrılmaz bir parçasıdır
Kısa tanım
Kürt Olmak Zor!
Kütüphane
İFADE ÖZGÜRLÜGÜNÜN ON YILI
Biyografi
Cemal Süreya
Biyografi
Vanlı Memduh Selim
Kütüphane
BALDAKİ TUZ
Kısa tanım
Feyli Kürtler 2 bedel ödüyor: Yasalarda hak sahibiyiz, pratikte yokuz
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Biyografi
Metin Hakkı Uca
Biyografi
Reşan Çeliker
Kütüphane
99 Günlük Muhalefet Serbest Cumhuriyet Fırkası
Biyografi
Sermiyan Midyat
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Biyografi
Eren Keskin
Kütüphane
ATATÜRK VE ALEVİLER
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Kütüphane
FOLKLOR ŞiiRE DÜŞMAN
Resim ve tanım
1905 Mardin
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Kısa tanım
Kürt Tarihi’nin 53’üncü sayısı çıktı: Zazalar
Biyografi
Abdulbaki Erdoğmuş
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Kısa tanım
Faili meçhul siyasal cinayetler
Klasörler (Dosyalar)
Biyografi - Cinsiyet - Erkek Biyografi - Ulus (Millet) - Kürt Kısa tanım - Özerk - Kuzey Kürdistan Kısa tanım - Özerk - Güney Kürdistan Kütüphane - Özerk - Dış Belgeler - Özerk - Türkiye Kısa tanım - Özerk - Kurdistan Biyografi - Kişilik tipi - Siyasi aktivist Biyografi - Kişilik tipi - Tanınmış kişi Kütüphane - Belge Türü - Orijinal dili

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| İletişim | CSS3 | HTML5

| Sayfa oluşturma süresi: 0.891 saniye!