جۆری وشە: ناو
واتا: چارۆکەی کۆڵی ژنان، شتێکی چوارگۆشەیە ژنان دەیگرنە کۆڵیان [1]
1-یەغدانی جلکان.
2-چارۆکەی سەرشان.
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
جا چبکەین؟
لە هەوار (ماملێ) مریەم بێنێ
هێند بە ئارامی کە شیر نەڕژێنێ
جوانە چارۆکە بە دابی بڵباس
لە پەڕی مێشێ تەنکتر بێ کراس
ڕەنگی خۆش بێتە پەنای دەنگی خۆش
شێت و شوورن دەمی خۆش بیر و هۆش
بەستەیێکی من و ئاوازی ئەو
ڕازی دڵخوازی من و سازی ئەو
وەرگرین بادە لەدەست مەیگێڕێ
خۆش و مەستانە بڵێین چەند دێڕێ
هەژار مۆکریانی
Not: Kurdipedia tüm lehçelerden "tüm" Kürtçe kelime ve deyimleri toplamak istiyor. Lütfen Kurdipedia'ya yardım edin...
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 196 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!