بابەت: هەواڵ
ڕێکەوت: #10-01-2022#
بە دەیان کەس لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا هێرش دەکەنە سەر 3 گەنجی کورد و یەکیان بە چەقۆ بریندار دەکەن، بەپێی زانیاریەکانیش هۆکارەکە ڕەگەزپەرستییە.
ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویکردووەتەوە، لە بەردەم زانکۆی ئەنقەرە نزیکەی 30 تورک هێرشیان کردووەتە سەر 3 گەنجی کورد کە لە بەردەم زانکۆکەوە تێپەڕیوون.
بەپێی زانیاریەکانی ئەو ئاژانسە، هۆکاری هێرشەکە ڕەگەزپەرستی بووە و یەکێک لە گەنجەکان بە چەقۆ بریندار کراوە، پێشتریش یەکێکی تریان جارێکی تر هێرشی کرابووە سەر.
ئەوەش هاتووە، برینی ئەو گەنجە قوڵ بووە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە، هەروەها دوو گەنجەکەی تریش بە سوکی بریندار کراون و براون بۆ بنکەی پۆلیس و بە پاساوی با هیچ ڕووداوێک ڕوو نەدات هێرشکەرەکانیشیان بردووە.
[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,344 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!