دەقی پیرۆزباییەکەی سالار سەرحەد خەلیفەیونس، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەبۆنەی یادی 30 ساڵەی دەرچوونی ژمارە سفری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، پیرۆزبایی لە سەرنوسەرو تەواوی ڕۆژنامەنوسان و کادران و هەموو ئه و هەڤاڵانەش دەکەم کە پێشتر لەم ڕۆژنامەیە خزمەتیان کردووە.
سێ دەیەیە کوردستانی نوێ نەک تەنها بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆتە شانازی و سەروەریی، بەڵکو شانازیشە بۆ مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردی، بە ڕەخساندنی مەودای فراوان بۆ خستنەڕووی بیروڕای جیاوازی نووسەران و ڕۆشنبیران.
کوردستانی نوێ لە هەموو قۆناغەکاندا بەرپرسیار و سەنگین و ڕاستگۆیانە بۆتە سەرچاوەی باوەڕپێکراوی گەیاندنی هەواڵ و زانیاریی.
چاومان لەسەر ئەوەیە لە هەڵومەرجی گۆڕاوی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، کوردستانی نوێ وەک هەمیشە پێشەنگی ڕۆژنامەوانی بێ لە هەرێمی کوردستان.
دووبارە پیرۆزە
سالار سەرحەد خەلیفەیونس
ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان (ی.ن.ک)[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,548 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!