Kütüphane Kütüphane
Arama

Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır


Arama Seçenekleri





Gelişmiş Arama      Klavye


Arama
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Öğe kaydı
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Araçlar
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Diller
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Benim Hesabım
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
Arama Öğe kaydı Araçlar Diller Benim Hesabım
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Hakkında
 Olayla ilişkili konu
 Kullanım Koşulları
 Kurdipedi arşivcileri
 Yorumlar
 Kullanıcı koleksiyon
 Olayların kronolojisi
 Etkinlikler - Kurdipedia
 Yardım
Yeni başlık
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
15-06-2024
Sara Kamele
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
09-06-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
1920\'den Günümüze Türkiye\'de Toplumsal Yapı ve Değişim
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
İRAN\'DA SİLAHLI MÜCADELE
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Kürt-Ermeni Coğrafyasının Sosyopolitik Dönüşümü (1908-1914)
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
GEZİ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  518,955
Resim 104,844
Kitap PDF 19,331
İlgili Dosyalar 97,562
Video 1,401
Mekanlar
Kürdistan Coğrafyası
Kütüphane
DAVA ADAMI
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık P...
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Tü...
Kısa tanım
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Mü...
حەلاج و مەحوی
Kurdipedia her Kürt birey için kamusal bilgi edinme hakkını garanti eder!
Grup: Kısa tanım | Başlık dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link0
Değerlendirme
Mükemmel
Çok iyi
Orta
Kötü değil
Kötü
Favorilerime ekle
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!
Öğenin tarihçesi
Metadata
RSS
Seçilen konunun resmini Google'da arayın!
Seçilen konuyu Google'da arayın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەلاج و مەحوی

حەلاج و مەحوی
حەلاج و #مەحوی#
نووسینی: ئیدریس لاهووت

$مەحوی دەبێژێ$
(با حەقیشبێ، لەبۆ مەنصوور -انا الحق-حەق نیە
شێتیە، مەجنوون ئەگەر بێ، نازی لەیلایی بکات.)

$ئەلف$
حەلاج لە شیعری مەحوی و عاریفان و شاعیرانی پێش ئەویشدا سیمبولە، هەر یەکەیان بەجۆرێک ڕەهەندە جیاوازەکانی ژیانی وەک قارەمانێکی عیشق و مەعریفە و وەک ڕێبەرێکی خوێناوی دەخەنە ڕوو، کە هەمووان کۆکن ئەم عاریفە لەکۆتاییدا ئەوین گەیاندیە سەر دار، بێ ئەوەی ئاماژە بە ڕەهەندی سیاسی ئەم ڕووداوە بدەن، چونکە پرسی سیاسی لە دەرەوەی کڵێشەی هونەریدا بەبێ پەنجەلەسەردانان دەمێنێتەوە.

$بێ$
هەڵبەت لەوانەیە زێدەڕۆیی نەبێ گەر بڵێین ڕووداوی لەداردانی حەلاج بەو شێوە سەیرە تەنها ڕووداوە کە لە پاش عیسای مەسیح ڕوو دەدات و دەبێتەوە بەسیمبولی نێو ئەدەبیات. دواجار هەرایەک و فەزایەک ئەو لەجیهانی مەعریفەدا ناویەتەوە، هیچی کەمتر نەبوو لەو پێغەمبەرە نەسڕانیەی کە ڕێڕەوی مێژووی گۆڕی. تازە مەسیح لەلایەن خوداوە ڕاسپێردراوە و قورئانیش ڕەتی دەکاتەوە کە لە دار درابێ و شوێنکەوتەی بەملیۆنەها هەیە، لێ حەلاج ئەگەر پاڵپشتێکی هەبێ، جگە لەسینەی عاشقان و دڵی عاریفان شتێکی دیکە نیە.

$جیم$
حەلاج لای مەحوی سیمبولە. سیمبوولی هەق بوون، هەق وێژی و تەجەللی هەق. بۆیە ڕاڤەی ئەو بەیتەی سەرەوە بە چەند خاڵێک دەخەینە ڕوو. ئەوەیشی بۆتانی دەنووسم، هەڵگۆزراوی سینەی خۆمە و پشتم بە هیچ سەرچاوەیەکی ئەدەبی نەبەستووە.

$یەکەم$
سەرەتای بەیتەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە حەلاج هەقە، ئەمە ڕوونە و نکۆڵی تێدا نییە. واتە: مەحویی پێی وایە کە ئەو زاتە لەسەر هەقە و خاوەن هەقە و ئەمەش وای لێ ناکات درێغی بکا لەوەی بیکاتە سیمبولێکی شیعریی خۆی. پاشان مەحوی لە دەیان جێگەی تردا باس لە هەقبوون و هەقوێژی حەلاج دەکات و دەڵێت:
(هەتا حەق ناصیرە، هەر حەقمە مەنظوور/ وەکوو مەنصوور ئەگەر بمکەن بە دارا.)
یان دەڵێ:
(بە حەق هەر حەق، بە ناحەق ناحەقم گووتووە لە ڕۆژێ بووم/ وەکوو مەنصوور، ئەگەر بیشم کوژن، ناکەم لە حەق لادەم.)
لە بەیتی دووەمیدا دەڵێ: وەکوو حوسەینی مەنصوور بشکوژرێم لەسەر هەقی خۆمم و دەسبەرداری نابم، دیارە دیارترین هەقێ کە مەحوی لەسەری بمێنێتەوە بریتیە لە عیشق و مانەوە لەسەر دینی عاشقان، کە وەک خۆی دەیڵێ یا ڕێگای بولبوولە، یان ڕێی پەروانە.
(یەکێ پەروانە هەمدەردە، یەکێ بولبوول کە هەم فەردە)

$دووەم$
مەحوی لێرە دەیەوێ ڕەهەندێکی دیکەی حەلاجمان بۆ بخاتە ڕوو کە لە دیوی شێوازی هەقگۆیی و هەقناسی حەلاجدا دەر دەکەوێ و ئەوەی کە هۆی چییە هەندێک حەلاجیان خستۆتە بەر تانەو تەشەر؟ ئەو ڕەهەندەش بریتییە لە هەژمارکردنی دینی حەلاج بە دینی عاشقانە، نەک دینی زاهیدانە و شەریعەت_مەدارانە. چونکە لە دینی زاهیدانەدا کەشفی ڕاز و چاونەترسی زۆر بەکەمی جێی باسە و ڕەنگە بڵێم هەر بوونی نییە، تەنها خواپەرستییەک هەیە کە لە ئەوجی ئەو خواپەرستییەدا ترسان لە خودا شەپۆل دەدات، بەڵام لێرە خوێن دەڕژێ، بەشێوەی دلێرانە قوربانی و بەرخودان هەیە کە حەلاج خۆی چاونەترسانە دەڵێت: (اقتلونی یا ثقاتی، ان فی قتلی حیاتی)

$سێیەم$
مەحوی لە بەیتی یەکەمدا کە ئاماژەم پێدا چ بەزاهیر و چ بە باتن تەپکەی ناوەتەوە. بەتایبەت لەبۆ ئەوانەی کە بەئاسانیی دەکەونە ناو ڕوواڵەتی دەقەوەو ناتوانن ڕۆچنە ناو عەتیقەی ماناکانیەوە. مەحوی دەیەوێ بێژێ: حەلاج ناهەقییەکی هەبێ لەوەیا نییە کە هەقی نییە بڵێ: انا الحق، انا الحق گوتنەکەی بەجێیە، بەڵام لەوەدایە کە دەیەوێ ناز بکات. واتە پرسەکە پەیوەستە بەنازەوە، مەحوی پێی وایە نازکردن کاری مەعشووقە، نە عاشق. لەوەشدا چ مەنسوور یان هەر عارفێکی دی ناهەقە و شیاوی ویی نییە، ئەمەش بەقەد ئەوەی یاریکردنە بە ڕەهەندە جوانەکانی عیشق شتێکی دی نییە.
مەحوی دەڵێ عاشق لەبۆی نییە نازی مەعشووقانە بکات و ئەوەی بە وی نابڕێ، چونکە شێتییە، ئەگەر بێتو مەجنوون نازی لەیلایی بکات. واتە نازکردن، کاری لەیلایە و نازکێشان کاری مەجنوون.
بەگشتی عاریفان هەم ئەزموونی نازکێشانیان هەبووە هەم نازکردن وەک بەستامی کاتێ کە دەڵێ: (ئەی یار ئەمن مورادم و تۆ مورید!) بەڵام بەگشتی جێی ستایش نییە و ئەگەر عارفێکیش ناز بکات وەک مەولانا دەڵێ ئەوە هێشتا پێ نەگەشتووە (گر ناز کنی خامی).

$چوارەم$
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە مەحوی لەنێوان شێتییەک کە هی مەجنوونە و، جارێکی تر بەشێتهەژمارکردنەوەی مەجنووندا سەرنجێکی زۆر قووڵی داوە و ڕێڕەوی عاشقانە دەخاتە ڕوو کە لە خەسڵەتەکانی ڕێبازی عاشقانە، . مەجنوون کە خۆی شێتە، ئیدی شێتی چ واتایەکی بۆ ئەو دەمێنێتەوە جگە لە جەختکردنەوە لەسەر شێتی عاریفانە! کەواتە نەخێر، باسەکە باسی هەق و ناهەقی نییە، بەقەد ئەوەی باسی مەسلەک و ڕێڕەوە.

$پێنجەم$
مەحوی لەبنچینەدا دوو جۆر، یان دوو دەستە لە عاشقان باس دەکات کە دوو ڕێگایان هەیە: یەکیان ڕێگای عاشقانی هەقوێژ، کە عیشقیان بەزۆری هەقیقییە و حەلاج لە جوملەی ئەوانە و جێگایان سەری دارە. یەکێکی تریان عاشقانی چاوی لەیل، کە عیشقیان مەجازییە.
لە تێکست و تێڕوانینی مەحویدا، عاشقانی عیشقی مەجازی شێتن و بەشیان بەردباران کردنە. هەرچی عاشقانی عیشقی هەقیقیش هەیە بەشیان سەری دارە. یەکەمیان حەلاج سیمبوولیەتی و دووەمیشیان قەیسی عامیری. بەڵام لە هەردوو حاڵەتەکەدا بەشی عاشق هەر نەفرەتە و ئازار و میحنەت، جا یان دارە، یان بەردە. بەگوتەی خودی مەحوی: (بەشی عاشق یان بەردە یان دار)، یان (بەشی عاشق درا هەم بەرد و هەم دار).
مەحوی وێڕای ئەوەش ئاماژەیەکی قوڵی داوە بۆ ئەم مەبەستە و دەڵێ: خێرە حەلاج کە بەشی دارە و کاری نازکێشانە، کەچی هاتووە ناز دەکات و مەودای جیاوازیەکەی نەهێشتووە؟ هەروەها تانە دەدات لە حەلاج بەوەی کە ناهەقییەکی هەیە، ئەویش ئەوەیە دێت و ناز دەکات. مەحوی دەیەوێ دەست بۆ ئەو دیوە قوڵەی عیشق ببات کە دەکەوێتە نێوان عاشق و مەعشووقەوە، کە کاری عاشق ڕەنگزەردی و فیغان و دەربەدەری و خۆڕاگرییە، کاری مەعشووقیش ناز و عیشووەو خۆویستییە.
(تا تۆ طەڕەبت هەبێ منیش طەڵەبم هەیە).
– مەولانا
(هەتا تۆ جوان بیت و شەنگ، منیش بێڕەنگم و دڵتەنگ).
– مەحوی

$شەشەم$
مەحوی لەم تێڕوانینەی خۆیدا لەبۆ حەلاج کۆمەڵێکی زۆر لە ئەگەر و پرس و تێڕوانین شەنوکەو دەکات و وەڵام دەداتەوە کە تەواوی عاریفان و شاعیرانی پێشتری خۆی پێوە سەرقاڵ بوون. لەوانە: ئەو جیاوازیەی کە لە نێوان شەمس و مەولانا هەیە لەمەڕ حەلاج؛ مەولانا حەلاج وەک سیمبولیک دەزانێ و پەسن و ستایشی وی دەباتە کەلکەلانی فەلەکێ و دەیکاتە سیمبوڵێکی هەرە باڵای عیشق و هەموو هەنگاو و کارەکانی ئاڕاستە دەکات و دەردی دڵی خۆی پێ شرۆڤە دەکات. لەجێیەکدا دەڵێ: (ئەو پیاوە بەرلەوەی بمرێ مردووی عیشق بوو). لە جێیەکی دیکەدا دەڵێ: (ئەو پیاوە کە کاری ئیشارەت گوتن بوو بەدەستی خەڵکی چوویە سەر دار. دەی کوا حەلاج! وا من هێند ئیشارات و ئەسرارم توندە، ئەگەر زیندوو ببێتەوە ئەو ئەمن لەدار دەدات). دیارە مەحەکی هەقبوون لای مەولانا توندی ئیشارەتە، کە ئیشارەت چەند توندتر بێت، شەریعەت هێند نەرمتر و ڕواڵەتیتر دەبێت.
لە جێیەکی تردا مەولانا دەڵێ: حەلاج حاڵی لەگەڵ هەق تەعالا وەکوو ئەو ئا#سنە# وابوو کە لەگەڵ ئاگر بەجۆرێک نەرم بوو بوو دەیگووت: انا النار.
وەلێ سەیر لەوەدایە شەمسی تەورێزی کە ڕێبەر و ڕێدەری مەولانایە دانی خێر بە حەلاجدا نانێ، شەمس دانی خێر بە کێدا دەنێ، تا بە حەلاجیدا بنێ؟ شەمس دەبێژێ: (ئەوە چی دەگوت ئە پیاوە کە دەیگووت: انا الحق؟! ئەگەر حەق هەیە انا کوانێ و ئەگەریش انا هەیە حەق کوانێ؟).
ڕەنگە سەیرتر ئەمەبێ مەولانایەک کە بێ شەمس ئاو ناخواتەوە، چۆنە وا ئێستاکە لەگەڵ وی لەمەڕ پیاوێک دوو دیدگای تەواو جیاوازیان هەیە؟!
حافیز و سەعدیش (دوو عاریفەکەی شیراز) بەهەمان شێوە لەسەر حەلاج ڕایان جیاوازە. حافیز لە جێگەیەکدا دەڵێ: (حەلاج کە سەری دار بەهۆی ویەوە قیمەت و حورمەتی پەیدا کرد، لێ جورم و تاوانی ئەوەبوو کە ئەسراری دەگوت و دەمی خۆی نەدەگرت). بەڕای من حافیزیش تانە لە حەلاج دەدات نە لەبەر ئەوەی حەلاج بە هەق نازانێ، بەڵکوو لەبەرئەوەی کە حەلاج ئاداب و ڕسوومی تێک داوە (لێرەدا مەحوی و حافز یەک دەگرنەوە). ئەدۆنیس دەڵێ: (عیشق ڕسووم تێک دەدات). نیتچە دەڵێ: (عیشق شێتییەکە لۆژیکی خۆیی هەیە).
بەپێی سلووکی کۆتایی نیتچە بڕوانین بۆ حەلاج دەردەکەوێ کە هەردووکیان لەو شێتیە پەیامیان یەکدەگرێتەوە کە ڕێکاری سادەی ژیان بە مانایەکی ئاسایی نایەتە دەست.
حافیز هەروا دەسبەرداری حەلاج نابێ، بەڵکوو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ڕێی حەلاج جیاوازە و نابێ شرۆڤەی فیقهی لەبۆ بکرێ. حافیز دەڵێ: (ئەوەی کە دەتانەوێ لەبارەی حەلاجەوە بیزانن، شێوەی ئەو پرسانە لای شافیعییەوە دەست ناکەوێ، واتە پرسێک کە شافیعی وەڵامی دەداتەوە پرسی حەلاج نییە و بە پێچەوانەشەوە).

(حلاج بر سر دار، این نکتە خوش سرآید
از شافعی نپرسند، امثال این مسائل).
جا بۆیە مەحوی لێرە بە ئەرکێکی گرنگ هەستاوە کە لە یەک کاتدا هەم هەق و ڕێڕەوی هەقبوونی حەلاجی خستۆتە ڕوو، هەم ڕەهەندەکانی ڕێگای عاشقانی شێت و عاشقانی هەقگۆشی بەیان کردووە، هەم جیاوازی نێوان هەریەک لە دینی عاشقانە و زاهیدانە و بەرژەوەندییانەی خستۆتە ڕوو، کە حەلاج نە لەوەی دووەمەو نە لەوەی سێیەم.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 831 defa görüntülendi
HashTag
Kaynaklar
[1] İnternet sitesi | کوردیی ناوەڕاست | کوردرام
Bağlantılı yazılar: 3
Belge Türü: Orijinal dili
İçerik Kategorisi: Sınıflandırılmamış
Teknik Meta Veriler
Bu öğenin telif hakkı, öğenin sahibi tarafından Kurdipedia'ya verilmiştir!
Ürün Kalitesi: 99%
99%
Bu başlık Ziryan Ali tarafından 14-01-2022 kaydedildi
Bu makale ( Rojgar Kerkuki ) tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır
Bu başlık en son Ziryan Ali tarafından 31-07-2022 tarihinde Düzenlendi
Başlık Adresi
Bu başlık 831 defa görüntülendi
Bağlantılı dosya - Sürüm
Tür Sürüm Editör Adı
Fotoğraf dosyası 1.0.248 KB 31-07-2022 Ziryan AliZ.A.
Fotoğraf dosyası 1.0.1260 KB 14-01-2022 Ziryan AliZ.A.
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Resim ve tanım
1905 Mardin
Biyografi
Kemal Astare
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
Kısa tanım
'Kürdistan Fedaisi' Muşlu Hilmi Yıldırım
Kütüphane
1920'den Günümüze Türkiye'de Toplumsal Yapı ve Değişim
Biyografi
Pervin Çakar
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Biyografi
AHMET KARDAM
Biyografi
İbrahim Küreken
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
Kısa tanım
MARDİN
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Kütüphane
İRAN'DA SİLAHLI MÜCADELE
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Biyografi
Reşan Çeliker
Kısa tanım
Doktor Şükrü Mehmed Sekban’ın Kürd Cemiyetleri (Örgütleri) İçerisindeki Faaliyetleri-3
Kısa tanım
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Müzecilik Anlayışı Açısından Değerlendirilmes
Kısa tanım
MARDİN MUTFAK KÜLTÜRÜNDE TARÇIN
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
Biyografi
Nesrin Uçarlar

Gerçek
Mekanlar
Kürdistan Coğrafyası
07-05-2023
Sara Kamele
Kürdistan Coğrafyası
Kütüphane
DAVA ADAMI
09-06-2024
Sara Kamele
DAVA ADAMI
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
09-06-2024
Sara Kamele
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
09-06-2024
Sara Kamele
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
Kısa tanım
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Müzecilik Anlayışı Açısından Değerlendirilmes
15-06-2024
Sara Kamele
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Müzecilik Anlayışı Açısından Değerlendirilmes
Yeni başlık
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
15-06-2024
Sara Kamele
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
09-06-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
1920\'den Günümüze Türkiye\'de Toplumsal Yapı ve Değişim
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
09-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
İRAN\'DA SİLAHLI MÜCADELE
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Kürt-Ermeni Coğrafyasının Sosyopolitik Dönüşümü (1908-1914)
08-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
GEZİ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  518,955
Resim 104,844
Kitap PDF 19,331
İlgili Dosyalar 97,562
Video 1,401
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Resim ve tanım
1905 Mardin
Biyografi
Kemal Astare
Kütüphane
Cumhuriyet Dönemi Azınlık Politikaları ve Stratejileri Bağlamında 6-7 Eylül 1955 Olayları
Kısa tanım
'Kürdistan Fedaisi' Muşlu Hilmi Yıldırım
Kütüphane
1920'den Günümüze Türkiye'de Toplumsal Yapı ve Değişim
Biyografi
Pervin Çakar
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Biyografi
AHMET KARDAM
Biyografi
İbrahim Küreken
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Kütüphane
Şehrimiz Mardin
Kısa tanım
MARDİN
Kütüphane
Kapitalizm, Yoksulluk ve Türkiye’de Sosyal Politika
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Kütüphane
İRAN'DA SİLAHLI MÜCADELE
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Biyografi
Reşan Çeliker
Kısa tanım
Doktor Şükrü Mehmed Sekban’ın Kürd Cemiyetleri (Örgütleri) İçerisindeki Faaliyetleri-3
Kısa tanım
Mardin Müzesi’nin Çağdaş Müzecilik Anlayışı Açısından Değerlendirilmes
Kısa tanım
MARDİN MUTFAK KÜLTÜRÜNDE TARÇIN
Biyografi
Erik-Jan Zürcher
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Klasörler (Dosyalar)
Kütüphane - Özerk - Kuzey Kürdistan Kısa tanım - Özerk - Kuzey Kürdistan Kütüphane - Özerk - Güney Kürdistan Kısa tanım - Özerk - Güney Kürdistan Kısa tanım - Özerk - Rojava Kütüphane - Özerk - Türkiye Kısa tanım - Özerk - Kurdistan Kütüphane - Özerk - Almanya Kütüphane - Belge Türü - Orijinal dili Kısa tanım - Belge Türü - Orijinal dili

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| İletişim | CSS3 | HTML5

| Sayfa oluşturma süresi: 0.219 saniye!