جۆری وشە: ناوی دارێژراو
زاراوە: زاراوەی سیاسی
عەرەبی: اڵاخرين
فارسی: دیگری
ئینگلیزی: The Other
واتا: ئەم چەمکە لای هیڵی فەیلەسوفی ئەڵمانی سەریهەڵداوە، ئەلیکسەندەر کۆژۆ لە ساڵی 1947 لە لێکۆڵێنەوەی پەرتووکی (دیاردەناسی ڕۆح)ی هیگڵ کردووە. چەمکێکی دیالێکتیکی نێوان سوژە و ئۆبژەدا هەیە.
ئەویدی یا ئەوانی دی، یەک لە پرسیارە سەرەکییەکانی ماهیەتی شوناسی بەرهەم هێناوە. پرسیاری بۆچی مرۆڤەکان خۆیان بە خۆمانە و ئەوانی دی بە ئاوارە-غەوارە دەناسێنن. جیاوزی کەسێک لەگەڵ ئەویدی بۆ چ شتێک ئەگەڕێتەوە؟ بۆ جیاوازی کلتوور، زمان، ئاین، شارستانییەت، هەلومەرجی پێشکەوتن، ڕەگەز، ئەتنیکی، نەتەوەیی، چینایەتی، ئایدۆلۆژی یا زایەندی.
سەرچاوە: پەرتووکی #فەرهەنگی زانستی سیاسی#
[1]
Not: Kurdipedia tüm lehçelerden "tüm" Kürtçe kelime ve deyimleri toplamak istiyor. Lütfen Kurdipedia'ya yardım edin...
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,071 defa görüntülendi