دەقی پیرۆزباییەکەی #بورهان سەعید سۆفی#:
بەڕێزان لەسەرنوسەر و ڕۆژنامەنوسان و کارمەندانی (PUKmedia)
لە 19هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕەکەتاندا گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم، هیواخوازم وەک چۆن تائێستا سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوی خوێنەران بوون بەهەمان شێوە لێرە بەدواش لەسەر ئەو ڕێچکەیە بەردەوام بن.
PUKmedia یەکێک بووە لەزمانحاڵە جوانەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و گرنگی داوە بەسەرجەم بوارەکانی ژیانی کۆمەڵگا، لەڕووی پرنسیپەکانی کاری ڕۆژنامەوانیشەوە هەمیشە پێشەنگ بووە لە پاراستنی ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی و بەرپرسیارانە پەیامەکانی بڵاوکردۆتەوە و نەریتێکی جوانی کاری میدیایی پێشکەش کردووە.
دووبارە پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم.
بورهان سەعید صۆفی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,320 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!