دەقی پیرۆزباییەکەی پیرۆزبایی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێز/ سەرنوسەری سایتی PUKmedia
بابەت/ پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم...
بەبۆنەی (19)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی سایتی (PUKmedia) ەوە، بەناوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستەدەکەین، دەستی ماندوونەبوونتان دەگوشین، لەڕێگەی ئێوەشەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە تەواوی ڕۆژنامەنوس و کارمەندانی سایتی (PUKmedia) دەکەین، ئەو بەڕێزانەی کەئێستا لە کاردان و ئەوانەشی کەلەسەرەتای ئەم کاروانەوە لە، سایتی (PUKmedia) خزمەتییانکردوە، سایتی (PUKmedia) لەتەمەنی پڕ بەخششی خۆیدا، وەک بڵندگۆیەکی ڕاستگۆ و دەربەست خزمەتی کردوە و هەمیشەش سەرچاوەیەکی هەواڵ و زانیاری جێی متمانەی هەموان بوە، هیوادارین ئەم ساڵیادە، ببێت بەخاڵێکی گرنگی وەرچەرخان لە خەباتی ڕۆژنامەوانی کوردیدا و دەرفەتێکیش بێت بۆ گەشەپێدانی هەمەلایەنەی سایتی (PUKmedia)، جارێکیدیکەش پیرۆزبایی خۆمانتان پیشکەشدەکەین، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆدەخوازین.
مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,391 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!