بە یادی ئەو لەبە، ئەی شۆخی ڕوومەت ڕۆژی مەه غەبغەب
لەبالەب ما لە ناڵەم سینە، هەر وەک کۆتری لەبلەب
لە وەقتێکا کە ڕۆحم گەییە سەر لەب، ڕۆحی من بە فدات،
دەبێتە ڕۆحی تازە، ئەو لەبەم گەر بێنیە سەر لەب
بە جێیە. چونکە ئەو هەستا قیامەت جێ بە جێ هەستا
لە چەرخ ئەمشەو، وەکوو ئەشکم لە دیدە، داوەری کەوکەب
ئەگەر واعیز دوسەد تەعنە بدا، تەعنێکی لێ نادەم
ئەگەرچی موستەحەققی لەعنە، با بۆ ڕافزێ بێ سەب
حەزەر لەم حەشری بێ وادەی لە قەبر هەڵساندنی مردوو
بە سەر قەبری شەهیدانا بە شۆخێ لنگ ئەدەی مەرکەب
شەوی ڕیحلەت پدەر - ڕۆحی مورەووەح - وەسیەتی فەرموو:
مەحەببەت مەزهەبت بێ، نووری چاوم، مەیکەشی مەشرەب
دو ئەسپە مەنزڵت پێ تەی دەکەن تا سەرحەدی مردن
بە دیققەت مەحویا تێ فکرە، شەو شەبدێزە، ڕۆژ ئەشهەب
#مەحوی#
#دیوانی مەحوی# [1][2]