چ دوو مار لە خانەکی، چ دوو مردی دە قەبرەکی
دوو ماڵ: لە بن زاری کۆیە و ڕواندزێ دەبێتە: دوو مار، خانەک: واتە خانوویەک، ئینجا لێرەدا دوو خێزان یان خانەوادە یان ماڵ لە ماڵ و خانویەکدا بن، زۆر گیروگرفت و کێشە دەکەوێتە نێوانیانەوە لەسەر منداڵ و ئاوی خواردنەوە و خۆراک و چێشتی ئاگردان و مێوان، لە ئاینی ئیسلامدا ناشتنی دوو کەسی مردوو لە یەک گۆڕدا نابێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ ناگوزری و ناڕێکی و نەگونجانی دوو ماڵ لە خانوویەک و ڕێ پێنەدانی(شەرع) بە ناشتنی دوو مردوو لە گۆڕێکدا دەوترێت(چ دوو مار لە خانەکی، چ دوو مردی دە قەبرەکی).[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 925 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!